راگه‌یاندنی سه‌نته‌ر:
به مه‌به‌ستی زیاتر گه‌یاندنی خزمه‌ت به زانایان‌و له درێژه‌ی ئه‌و زنجیره كار‌و چالاكیانه‌ی سه‌نته‌ری زانایان بۆ رۆشنبیری ئایینی سازی ده‌كات، رۆژی 20/9/2011 سه‌نته‌ری ناوبراو سیمینارێكی تایبه‌ت به چۆنیه‌تی رێزگرتن له بۆچوونی زانایان‌و چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵ مه‌زهه‌به فیقهیه‌كان‌و قبوڵ كردنی جیاوازیه‌كان، بۆ به‌ڕێز مامۆستا (محمود محمد مجید) سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی‌و پێش نوێژ‌و وتار خوێنی مزگه‌وتی كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌ڵاڵه له سۆران به‌ڕێوه چوو.
له سه‌ره‌تای ئه‌و سیمیناره، كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایانی ئایینی تێیدا به‌ژدار بوون، (وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی) به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری زانایان بۆ رۆشنبیری ئایینی، تیشكی خسته سه‌ر گرنگی ئه‌و بابه‌ته‌و ئاراسته‌ی خزمه‌تكردنی (سه‌نته‌ری زانایان بۆ رۆشنبیری ئایینی) له خزمه‌تی له‌و شێوه‌دا به‌رامبه‌ر به زانایانی ئایینی ده‌ڤه‌ره‌كه‌و به‌ڵێنیشی دا كه به گوێره‌ی توانا له‌سه‌ر ئه‌و جۆره كۆر‌و سیمینارانه به‌رده‌وام ده‌بن.
دواتر كۆڕگێڕ به تێر‌و ته‌سه‌لی تیشكی خسته سه‌ر بابه‌ته‌كه‌و، له سه‌ره‌تاشدا باسی له گرنگی بوونی ئه‌و مه‌زهه‌به فیقهیانه كرد، كه چه‌نده زه‌رورو پێویستن، چونكه ئه‌و مه‌زهه‌بانه هه‌ڵقوڵاوی ده‌قی قوڕئان‌و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌رن‌و ئه‌و په‌ڕی رێز‌و ئه‌ده‌بیشیان هه‌بووه به‌رامبه‌ر به نصوصی قوڕئان‌و سوننه‌ت.
له به‌شێكی تردا باسی له په‌یوه‌ندی‌و رێزی نێوان مه‌زهه‌ب‌و ئیمامه‌كان كرد، كه چه‌نده به په‌رۆشه‌وه ئه‌و په‌ڕی ئه‌ده‌بیان نواندووه به‌رامبه‌ر به یه‌كتری.
دواتر باسی له‌وه كرد كه ئه‌ركی زانایانه له‌و قۆناغه‌دا ئه‌و په‌ڕی رێز به‌رامبه‌ر به‌و مه‌زهه‌بانه بنوێنن‌و رێزیش له بۆچوون‌و ره‌ئی ئیمامه‌كان بگرن، چونكه ئه‌وان بێ به‌ڵگه قسه‌یان نه‌كردووه‌و به‌ڵگه‌ی خۆیان هه‌بووه.
هه‌وره‌ها گوتیشی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئیختیلافه‌ی نێوان زانایان‌و مه‌زهه‌به‌كان بێ بنه‌ما نیه، بۆیه ده‌بێ له كاتی جیاوازی هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك زانستیانه شیكار بكه‌ین‌و به هه‌ڵوێستی زانستیه‌وه مامه‌ڵه بنوێنین.
له لایه‌كی تریشه‌وه مامۆستا ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه، كه پێویسته هه‌موو لایه‌ك خۆی له مه‌سه‌له‌ی ته‌كفیركردنی خه‌ڵك بپارێزین، چونكه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه شتێكی وا ساده‌و ئاسان نیه.
ناوبراو گوتیشی به‌رز راگرتنی ئه‌و په‌یامه ئه‌ركی ئێمه‌یه، ئێمه‌ش ده‌بێ به هه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتیه‌وه ئه‌و په‌یامه به پاكی‌و دروستیه‌وه رابگرین، چونكه ئه‌و ئیمامه گه‌ورانه‌ی پێشوو زه‌می هیچ كام له مه‌زهه‌به‌و زانایانیان نه‌كردووه، بۆیه ده‌بێ هۆشیار بین‌و به ئه‌دایه‌كی جوانه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین.
له كۆتایشدا مامۆستا باسی له‌وه كرد، كه ئه‌ركه ئێمه‌ی زانایان له پێناو به‌رز راگرتنی سومعه‌ی زانایان هه‌نگاوی باش باوێین، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه شتی ناشیاو بكرێ‌و فه‌توای نابه‌جێ بدرێت.
شایانی باسه دوای ته‌واو بوونی كۆڕه‌كه‌ش گفتوگۆیه‌كی كراوه له لایه‌ن به‌ژداربووانه‌وه له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كه كرا‌و سه‌رنج‌و تێبینیه‌كان خرانه ڕوو.
هه‌ر له‌و كۆڕه‌شدا بڕوانامه‌ی رێزلێنانی هه‌ردوو خولی پێشووتری سه‌نته‌ری زانایان كه له باره‌ی (زمانی لاتینی‌و فێربوونی كۆمپیوته‌ره‌وه) كردبویه‌وه پێشكه‌ش به به‌ژداربووانی خوله‌كان كرا.
|