دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 21/9/2011 له باره‌گای لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و به بۆنه‌ی یادی 41 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان به‌رزو پیرۆز ڕاگیرا
به‌و بۆنه‌یه‌وه ستافی لق و ناوچه‌كان له پێشوازی میوانه‌به‌ڕێزه‌كاندا بوون و میوانێكی زۆر سه‌ردانی باره‌گای لقی گه‌رمیانیان كرد به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامی پیرۆزبایی هه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رانی ئیداری و حكومی و به‌رپرسرانی حیزبی و لێپرسراوانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان به سایتی زانایانی ڕاگه‌یاند : " ئێمه وه‌كو لقی گه‌رمیان و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به‌ڕێز ئه‌مڕۆ هه‌ستاین به‌ڕێكخستنی ئه‌م مه‌راسیمه بۆ زیاتر بته‌وكردنی گیانی هاوكاری و برایه‌تی نێوانمان و نێوان سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌و حیزب و ڕێكخراوه‌كانی سنوره‌كه و زۆر سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ئه‌كه‌ین له‌م ڕۆدا سه‌ردانیان كردووین "
|