دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانی به‌سه‌ركرده‌وه و له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری چین و توێژه‌كان كۆبویه‌وه لقی گه‌رمیان یه‌كێتی زانایان وێڕای به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه به‌رفراوانه‌كه، هه‌وره‌ها به‌نوسراوێكی فه‌رمی ژماره ( 133 ) له‌به‌رواری 22/9/2011 چه‌ند داواكارییه‌كی ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان كرد كه خۆی له سێ خاڵی سه‌ره‌كیدا ئه‌بینی یه‌وه ...
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری به‌رپرسی لق به سایتی زانایانی ڕاگه‌یاند و گووتی " وه‌كو لقی گه‌رمیان له سۆنگه‌ی هه‌ستكردنمان به‌به‌رپرسیارێتی چه‌ند داوایه‌كمان ئاراسته‌ی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم كرد كه داوامان كردبوو ڕاسپارده‌ی هه‌بێت بۆ دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت ڕێزی ته‌واو له ئاینی پیرۆزی ئیسلام و زانایانی ئاینی بگیرێت ، هه‌روه‌ها داوامان كردبوو كه وه‌كو دیاری به‌ڕێزیان چه‌ند مزگه‌وتێك له ده‌ڤه‌ره‌كه دروست بكرێت كه تاوه‌كو ئێستا گه‌رمیان لێی بێبه‌شه ، داواكاری سێیه‌میشمان بریتی بوو له‌وه‌ی كه حیسابێك بۆ خاوه‌ن بڕوانامه زانستی یه‌كان بكرێت له سیسته‌می مووچه‌دا ، هیوادارین وه‌ڵامی ئه‌رێنی هه‌بێت بۆمان " .
|