سه‌لام كریم سیدان / قاهيره- میسر(*) :
رۆژی 23/9/2011 له قاهیره‌ی پایته‌ختی وڵاتی میسر‌و به سه‌رۆكایه‌تی شێخی ئه‌زهه‌ر و به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ئه‌وقافی مصر و موفتی مصر، نوێنه‌ری سه‌رۆك كۆماری مصر‌و چه‌ندین به‌رپرسی باڵای حكومه‌تی مصری و، باڵوێزی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له مصر و، نوێنه‌رانی شێخانی تصوف له زیاتر له 35 وڵاتی ئیسلامی، كۆنگره‌ی نێوده‌وله‌تی تصوف له هۆلی كۆنگره‌كانی ئه‌زهه‌ر ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌كه‌دا وێرای وته‌ی شێخی ئه‌زهه‌ر و وه‌زیری ئه‌وقافی مصری و موفتی مصر چه‌ندین زانای ناوداری جیهانی ئیسلامی وته‌یان پێشكه‌ش كرد.
مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به نوێنه‌رایه‌تی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، له وته‌كه‌یدا وێرای ئه‌وه‌ی سڵاو رێزی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی به ئاماده‌بووانی كۆنگره‌كه گه‌یاند، هیوای خواست كۆنگره‌كه سه‌ركه‌وتوو بێت له كاره‌كانی، دواتر تیشكی خسته سه‌ر تصوف له‌م قۆناغه‌داو پابه‌ند بوونی گه‌لی كوردستانی به ئایینی پیرۆزی ئیسلامی كرده‌وه‌و، تیشكی خست سه‌ر ئه‌و پێكه‌وه ژیانه ئایینه‌ی له كوردستان هه‌یه، وه ئاماژه‌شی به رۆڵی به‌رچاوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد له بایه‌خدان زانایانی ئایینی و شێخانی ته‌ریقه‌ت و كه‌سایه‌تیه‌كان و شوێنه ئایینیه‌كان له كوردستان كرد، وه ئاماژه‌شی به‌و زوڵم سته‌مه كرد كه له‌لایه‌ن رژێمه یه‌ك له دوایه‌كه‌كانی عیراق به‌تایبه‌تیش رژێمی به‌عس كه ئه‌نفال و كیمیاباران و رۆخانی شوێنه ئایینیه‌كانی كرد، و هه‌روها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیه هاوبه‌شه میژووییه‌ی نێوان گه‌لی كورد و گه‌لی میسر ، كه چه‌ندین خاڵی هاوبه‌شیان پێكه‌وه هه‌یه، و په‌یوه‌ندی نێوان جه‌مال عبدالناسر و مه‌لا مسته‌فای بارزانی یه‌كێكه له‌و په‌یوه‌ندیه هاوبه‌شانه.
ئاماده‌بووانی كۆنگره‌كه خۆشحاڵ بوون بۆ ئه‌و پێشوه‌چوونه ئایینیه‌ی كه له كوردستان هه‌یه، جێگای ئاماژه پێكردنه له كوردستان نزیكه‌ی 40 كه‌س له شێخان و زانایانی ئایینی تصوف له هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و سلیمانی به‌شداری له كۆنگره‌كه ده‌كه‌ن و كۆنگره‌كه‌ش 3 رۆژ ده‌خایه‌نێت........
(*) به‌رپرسی راكه‌یاندنی ئاینی