ئیمرۆ رێكه‌وتی 25/9/2011 له رۆژی دووه‌می ( كۆنگره‌ی جیهانی تصوف) له قاهیره، له كات ژمێر 11،5 ی به‌یانی ووتاری دووه‌می كوردستان وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف پێش كێش كرا له‌لایه‌ن ( دكتور مه‌لا مادح محمد عومه‌ر به‌رزێوه‌یی ) كه‌له سه‌ره‌تایه‌وه سڵاو رێز و خۆشه‌ویستی كورد و كوردستانی (حكومه‌ت و میلله‌ت) گه‌یانده به‌شداربووان و سه‌رپه‌رشتی كارانی كۆنگره، و باسی له مێژووی ئیسلام له كوردستان و تصوفی كوردی كرد، و دواتر پوخته‌ی ناوه‌رۆكی لێكۆلینه‌وه زانستی یه‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد ده‌رباره‌ی رۆڵی تصوف له چاكسازی تاكه كه‌سی و میلله‌تان ، و له كۆتای دا باسی له‌و زولم و سته‌می له كورد كراوه به شێوه‌یه‌كی چروپر كرد و روونی كرده‌وه كه كورد گه‌وره‌ترین شاندی به‌شداربوونی ئه‌م كۆنگره‌یه كه زیاتر له (40) كه‌سایه‌تی زانستی و تصوف ی كورد كه نوێنه‌رایه‌تی ته‌ریقه‌ته‌كانی (نقشبه‌ندی، قادری، ریفاعی، وه بنه‌ماڵه‌كانی به‌رزنجی و كه‌سنه‌زانی و .... هتد) ده‌كه‌ن، وه هه‌رووها ئاماژه‌شی به‌وه‌ش كرد كه گه‌لی كورد پێش راپه‌رین له زیندانێك بوون كه ناوی عیراق بوو، به‌ڵام خودا رزگاری كردن له به‌هاری 1991 به خوێنی شه‌هیدان جێبه‌جێكرد، وه‌ئه‌م میلله‌ته به‌هیچ شیوه‌یه‌ك په‌نای نه‌بردۆته به‌ر تۆله سه‌ندندنه‌وه كه ئه‌مه‌ش شانازیه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌م میلله‌ته له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست وێرای ئه‌وانه‌ش ئه‌م میلله‌ته به چاكترین شێوه سونه‌تی پێغمبه‌ری خۆیان هیچ كۆڵه‌یه‌كی نه‌ركرده‌وه و به داگیركه‌رانی گوت (اذهبوا فانتم الطلقاء).
وه له كۆتایی بابه‌ته‌كه ریز و سوپاسیكی له لایه‌ن به‌رپرسی ئیداره‌ی كۆره‌كه پیشكه‌شكرا و به چه‌پله ریزانی ئاماده‌بوان كۆتایی هات.
سلام كریم سیدان
راویژكار
به‌رپرسی راگه‌یاندنی ئایینی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف
|