دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه به‌رواری 24/9/2011 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا عه‌بدولسه‌لام تاوگۆزی جێگری لق و به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا محمد مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین و مامۆستا مه‌لا عمر فارس كارگێڕانی لق و مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د محمد اسماعیل ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌توای لق ، له مزگه‌وتی ئیمامی بوخاری له‌شاری كه‌لار به‌شدارییان كرد له كۆبونه‌وه‌یه‌ك كه بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه ڕێكخرابوو كه بۆ ئه‌مساڵ به‌نیازن فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌جێ بێنن ، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی گه‌رمیان ڕێكیخستبوو
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه به‌ڕێز سه‌لاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕێبوار مه‌لا مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی گه‌رمیان ئاماده‌ی بوون سه‌ره‌تا به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردوو پاشان به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی كارگێڕی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان و به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌ج و عومره‌ی گه‌رمیان ووته‌ی به‌خێرهێنانی پێشكه‌ش كردوو ، پاشان به‌ڕێز سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووته‌یه‌كی پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد‌و به‌ڵێنی هه‌موو جۆره هاوكاری و پشتیوانیه‌كی به ئاماده‌بوان دا ،
دواتر به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د محمد اسماعیل ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌توای لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان له ووتارێكدا باسی له چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و گه‌شته پیرۆزه كرد و به‌ووردی تیشكی خسته سه‌ر وورده‌كارییه‌كانی سه‌فه‌ره‌كه‌و ئه‌وه‌ی بیر ئاماده‌بوان هێنایه‌وه كه ده‌بێت حاجیان له‌و سه‌فه‌ره‌دا به نه‌رم و نیانی مامه‌ڵه بكه‌ن و خۆیان به‌دور بگرن له‌هه‌ر جۆره كردار‌و گوفتارێكی به‌ده‌ر له بنه‌ماكانی سه‌فه‌ره‌كه ...
|