رۆژی 12/9/2011 له سه‌ردانێكیدا بۆ وڵاتی لوبنان، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ئایینی ناسراوی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه.
ئه‌مه‌و له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ سایتی زانایان به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گوتی: له سه‌ردانێكدا بۆ وڵاتی لوبنان، كه نزیكه‌ی 5 رۆژی خایاند، سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی‌و زانای ئایینی ناوداری وڵاته‌كه‌مان كرد‌و، به‌ڕێزه‌وه پێشوازیان لێكردین.
به‌ڕێزیان زیاتر گوتی: دیارترینی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی سه‌ردانمان كردن بریتی بوون: له به‌ڕێز دكتۆر عه‌بدولناسڕ عه‌بدوڵڵا ئه‌لجه‌بری رابه‌ری ته‌سه‌ووف له وڵاتی ناوبراو و مامۆستای زانكۆ، هه‌روه‌ها پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی (ره‌فیق ئه‌لحه‌ریری) كه گه‌وره‌ترین مزگه‌وتی لوبنانه.
جێگه‌ی باسه: هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌دا به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك قوتابی هه‌رێمی كوردستانی كرد، كه بۆ خوێندنی ماسته‌رو دكتۆرا له شه‌ریعه‌و یاسا له وڵاتی ناوبراو ده‌خوێنن‌و، له نزیكه‌وه له حاڵ‌و گوزه‌ران‌و دۆخی ژیانی قوتابیانی پرسی‌و، به‌ڵێنی ته‌واوی پشتیوانی یه‌كێتی زانایانی بۆ قوتابیان‌و خوێندنی شه‌رعی‌و یاسایی دوپات كرده‌وه.
|