ئیمرۆ دووشه‌ممه 26/9/2011 و له په‌راوێزی گۆنگره‌ی جیهانی ته‌سه‌وف له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر، به‌رێز ملا عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی له قاهیره پێشوازی كرد له به‌رێز دكتور سلمان حسن الندوی سه‌رۆكی زانكۆی ئیمام ئه‌حمه‌دی كوری عرفان و سه‌رۆكی كۆمه‌له‌ی گه‌نجانی ئیسلام له هیندستان كرد ، له دانیشتنێكی دوو قۆلیدا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی باسی له گرنگی دروست كردن و پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی دوو قۆلی نیوان زانایانی ئاینی كوردستان و زانایانی ئاینی هیندستان كرد، و تیشكی خسته سه‌ر رۆل و پێگه‌ی زانایانی كوردستان كرد له وشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا، وه ئه‌و گه‌شه كردنه ئاینیه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كه مزگه‌وت شوێنه ئاینیه‌كان باسی لێوه كرا‌و، له لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی ئیسلامی هیندستان زۆر به گرنگیه‌وه باسی له دروست كردنی ئه‌م په‌یوه‌ندیه كرد و خۆشحال بوو كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵا زانایانی ئاینی كورد ببه‌ستێت ، و گه‌لی كوردی به گه‌لێكی ماف خوراو وه‌سف كرد و جیهانی ئیسلامیشی به كه‌مته‌ر خه‌م زانی به‌رامبه‌ر به دوزی ره‌وای كورد كه له‌به‌ر دووری ولاته‌كه‌یان له كوردستان تا ئێستا نه‌یانتوانیووه كه زانیاری ته‌واو له سه‌ر كورد كۆ بكه‌نه‌وه، تأكیدی كرده‌وه له سه‌ر زه‌رووره‌تی ئه‌م دیدارانه و خۆشحال بوو پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی نیوان زانایانی كوردستان و هیندستان.
|