پڕۆژه یاسای مه‌ئزونی شه‌رعی، كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له رێگای لیژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان كرابوو، تێیدا به وردی باس له‌وه كرا بوو، كه رێوره‌سمی ماره‌بڕین رێك بخرێت به شێوه‌یه‌ك هه‌م هاووڵاتیان له‌لایه‌نی شه‌رعییه‌وه مورتاح بن، هه‌میش له رووی یاساییه‌وه كێشه‌ی نه‌بێت، ئه‌وه‌ش له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری وڵاتانی ئیسلامی ئێستاكه پێڕه‌و ده‌كرێت‌و، به ته‌واویش سه‌ركه‌وتوو بووه‌و، گرفت‌و ئاریشه‌شی له نێو كۆمه‌ڵگا چاره‌سه‌ر كردووه، چونكه له هه‌ر سنوورێك ته‌نها چه‌ند مامۆستایه‌ك دیاری ده‌كران‌و، ئه‌وانیش دادگا رێوشوێنی بۆ دیاری ده‌كردن، كه ئه‌م وردیاتانه هه‌مووی له پڕۆژه‌كه باسی لێوه كرابوو، كه به‌پێی ئه‌م پڕۆژه‌یه زۆربه‌ی ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌بوون، به‌تایبه‌تی كه خه‌ڵك تا ئێستاش رێگه به‌خۆی نادات له ماره‌بڕیندا ته‌نها پشت به دادگا ببه‌ستێت، هه‌ر بۆیه هاووڵاتیان رێوره‌سمی ماره‌بڕین له‌لای مامۆستایانی ئایینی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
دكتۆر ئه‌حمه‌د وه‌رتی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ سایتی (زانایان) گووتی: دوای ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌كه كرا، ئه‌مڕۆ له په‌رمانی كوردستان ئه‌م پڕۆژه‌یه خرایه ده‌نگدانه‌وه، له ده‌نگدانه‌كه به زۆرینه‌ی ده‌نگ ره‌ت كرایه‌وه، كه (9) ده‌نگ پشتیوانی پڕۆژه‌كه‌یان كرد‌و، (54) ده‌نگیش دژی بوون، هه‌ر یه‌ك له دكتۆر به‌شیر خه‌لیل‌و دكتۆر ئه‌حمه‌د وه‌رتی‌و دكتۆر سه‌باح به‌رزنجی به روونی لایه‌نه‌كانی پرَِۆژه‌كه‌یان باس كرد، به‌ڵام زۆرینه دژی بوون.
ده‌رباره‌ی هۆكاره‌كانی ره‌تكردنه‌وه‌شی، دكتۆر ئه‌حمه‌د وه‌رتی گووتی: ئه‌وانه‌ی ره‌تیان كرده‌وه، پێیان وابوو ئه‌و پڕۆژه‌یه كه‌مكردنه‌وه‌یه له رۆڵی یاسا‌و، پێویست ناكات ته‌كلیفێكی دیكه بۆ هاووڵاتیان زیاد بكرێت، هه‌روه‌ها پێیان وابوو ئه‌وه ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مامۆستایانی ئایینی داندراوه.
جێی باسه جگه له دكتۆر به‌شیر خه‌لیل سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف‌و كاك یه‌شار جێگری لیژنه‌ی ئه‌وقاف‌و، ئه‌ندام په‌رله‌مانه ئاماده‌بووه‌كانی لیسته ئیسلامییه‌كان، ئه‌وانه‌ی دیكه هه‌موو ده‌نگیان له دژی پڕۆژه یاساكه دا.
له كۆتاییشدا به پێكه‌نین‌و قاقاوه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ته‌ماشای یه‌كتریان ده‌كرد‌و، له دژی یا سا ك ه ده‌ستیان به‌رز ده‌كرده‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدا پڕۆژه‌كه بۆ ئه‌وه بوو بكرێته به‌شێك له دادگا، نه‌ك به‌دیلی دادگا، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی پێیان وابووه مادامه دادگا هه‌یه پێویست به‌وه ناكات مامۆستای ئایینی بۆ ژن ماره‌كردن دیاری بكرێت، نابێت له بیرمان بچێت خه‌ڵك (به ده‌گمه‌ن نه‌بێت) قه‌ناعه‌تی ئه‌وه‌یان نییه ته‌نها له دادگا ماره‌بڕین بكه‌ن، چونكه كاری ماره‌بڕین ته‌نها گرێبه‌ستێكی مه‌ده‌نی نییه، به‌ڵكو لایه‌نێكی گرنگی حه‌ڵاڵی‌و حه‌رامی پێوه به‌ستراوه، بۆیه قه‌ت خه‌ڵك به‌بێ لایه‌نی شه‌رعی ئه‌و كاره ناكه‌ن، زۆربه‌ی ولاتانی عه‌ره‌بیش ئه‌و قۆناغه‌یان تاقیكردنه‌وه، كه ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه بیری لێده‌كه‌نه‌وه، تا دواجار گه‌یشتنه قه‌ناعه‌ت ئه‌و مه‌ئزونه بكرێته‌وه، كه یاسای ئه‌و وڵاتانه‌ش سوودی لێوه‌ر گيرا بوو له‌و پڕۆژه‌یه، هه‌روه‌ها پێیان وابوو ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مامۆستایانی ئایینی داندراوه، له كاتێكدا ئه‌وه‌ی تێیدا سوودمه‌ند ده‌بوو ته‌نها هاووڵاتیان بوون، چونكه ئێستا دوو جار ماره‌بڕین ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و كاتی ته‌نها یه‌ك جار ده‌بوو، له رووی یاسایی‌و شه‌رعیشه‌وه كێشه‌ی نابوو..
|