له به‌رواری 24/9 تاكو 26/9 له قاهیره‌ی پایته‌ختی مسیر كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی تصوف به‌سترا كه تیایدا زیاتر له 800 كه‌س له 35 ووڵاتی ئیسلامی ئاماده‌بوونی له هه‌رێمی كوردستانیش شاندێك له زانایانی ئایینی و پیاوانی ته‌ریقه‌ت ئاماده‌بووون، دوای 3 رۆژ له گفتوگۆ و پێشكه‌شكردنی چه‌ندین تێژنه‌وه ئه‌م راسپاردانه‌یلا خواره‌وه بریاریان له‌سه‌ر درا:
1. دروست كردنی ده‌سته‌یه‌كی جیهانی صۆفیگه‌ری كه‌سه‌رجه‌م بۆچوونه صۆفیگه‌ریه‌كان له‌خۆ بگرێت و باره‌گای سه‌ره‌كی له قاهیره بێت.
2. ساڵانه كۆنگره‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌م كۆنگره‌یه ببه‌سترێت له ووڵاتانی تری ئیسلامی
3. سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی كاربكه‌ن له پێناوی چه‌سپاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی هزری ئیسلامی به‌شێوازێك بگونجێت له‌گه‌ڵ په‌یامی میانره‌وه‌ی و دور له توند‌و تیژی
4. پاراستنی یه‌كریزی تصوف وه كاركردن بۆ دورخستنه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی و ناته‌بایی له نێوان په‌یره‌وانی ئه‌م رێبازه
5. كاركردن له پێناوی دروست كردنی كه‌ناڵكی تی ڤی ئاسمانی تایبه‌ت به رێبازی تصوف كه گرینگی و بایه‌خ بدات به بواری ره‌وشت و به‌ها به‌رزه‌كانی كۆمه‌ڵگا
6. دروست كردنی بنكه‌یه‌ك بۆ ئاماده‌كردنی توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت به تصوف
7. رۆڵی مشیخه‌ی ئه‌زهه‌ر به‌رز ده‌نرخێنرێَت له پاراستنی میانره‌وی ناو كۆمه‌ڵگا
شایانی باسه له كۆنگره‌كه‌دا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری كرد‌و، له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی كۆنگره وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
|