دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، به‌ڕێز مامۆستا شێخ ئاوات نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی رادیۆی ده‌نگی زانایان، له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی‌و به ویستی خۆی ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه، له ئێستادا به فه‌رمانێكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، كه له رۆژی 22/9/2011 ده‌رچووه، بۆ پۆستی نابراو به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ته‌یب زیاره‌تی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی ناوبراو ده‌ستنیشانكراوه.
ئه‌مه‌و له ده‌قی نوسراوی به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان هاتووه: بڕیارماندا به قه‌بوڵكردنی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی ئاره‌زوو مه‌ندانه‌ی به‌ڕێز (ئاوات محمود صاحب نه‌قشبه‌ندی) له به‌ڕێوه‌بردنی رادیۆی زانایان‌و، دوای راوێژ له‌گه‌ڵ ستافی رادیۆ، بڕیارماندا به دانانی به‌ڕێز (مه‌لا ته‌یب حسن نورالدین) به به‌ڕێوه‌به‌ره رادیۆی زانایان.
جێگه‌ی باسه: له لایه‌ن خۆیه‌وه راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان، وێڕای سوپاس‌و ستایش، هه‌وڵ‌و ماندووبوونی به‌ڕێز مامۆستا شێخ ئاوات نه‌قشبه‌ندی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی رادیۆی ده‌نگی زانایان به‌رز ده‌نرخێنێت‌و، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازێت‌و، له هه‌مان كات پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ته‌یب زیاره‌تی ده‌كات.
|