جه‌عفه‌ر گوانی بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت: ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان له كاتی ره‌تكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی مه‌ئزونی شه‌رعی ئه‌وه‌نده پێده‌كه‌نین وه‌ك ئه‌وه‌ی ماده‌ی 140یان چاره‌سه‌ر كردبێت‌و تۆپبارانی ناوچه سنووریه‌كانیان راگرتبێت
وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ده‌ڵێت: په‌رله‌مانی كوردستان گه‌وره‌ترین سوكایه‌تیپێكردنی ئاراسته‌ی زانایانی موسڵمان كرد، له‌و كاته‌ی ده‌نگیان له دژی ئه‌و پڕۆژه یاسایه دا، كه یه‌كێتی زانایان پێشكه‌شیان كردبوو، چونكه ده‌نگدانه‌كه به پێكه‌نین‌و قاقاوه بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنیان وه‌ده‌ست هیَنابێت به‌جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140)و گێڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك.. یان وه‌ك ئه‌وه‌ی توانیبێتیان تۆپباران‌و هێڕشی فڕۆكه‌كانی ئێران‌و توركیا بۆ سه‌ر دانیشتوانی مه‌ده‌نی ناوچه سنووریه‌كان رابگرن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه هه‌ڵوێستی لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی ئۆپۆزسیۆن زۆر تووندتر بوو له هه‌ڵوێستی پارته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار).
یه‌كێتی زانایان پڕۆژه یاسایه‌كی ئاماده كردبوو، بۆ مۆڵه‌تدان به رێپێدراوی شه‌رعی‌و پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كردبوو، كه ده ئه‌ندام په‌رله‌مان پشتیوانیان لێكردبوو، ئه‌وه‌ش رێژه‌ی یاساییه بۆ ئه‌وه‌ی یاساكه بخرێته خشته‌ی كاره‌كانی په‌رله‌مان، هه‌روه‌ك وته‌بێژی یه‌كێتی زانایان دووپاتی كرده‌وه: ره‌شنووسی ئه‌و ده‌ستووره بردراوه‌ته ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری‌و، له‌سه‌ر بنه‌مای پرسكردن به ژماره‌یه‌كی زۆر له زانایانی ئایینی‌و لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌رله‌مانی كوردستان داندراوه، تا دڵنیابین له‌وه‌ی دژ نییه له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌و یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام كاتێك پرَۆژه‌كه خرایه ده‌نگدانه‌وه ناڕازیبوونێكی تووندی بۆ كرا له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان‌و، ئه‌ندامه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی ئۆپۆزسیۆن.
هه‌روه‌ها مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ (شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت) ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان به پشت به‌ستن به سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونی رێپێدراوی شه‌رعی له زۆر وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌ك میسر‌و سوریا‌و وڵاتانی دیكه‌ش، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌مان پێشكه‌ش كرد به مه‌به‌ستی رێكخستنی شه‌رعی گرێبه‌ستی زه‌واج، چونكه ئێستا كێشه‌یه‌كی گه‌وره هه‌یه له‌و باره‌وه، چونكه خه‌ڵكه‌كه دوو جار زه‌واج ده‌كات، جارێكیان له ده‌ره‌وه‌ی دادگا له‌لای مامۆستای ئایینی جارێكی دیكه‌ش له دادگا له‌لای دادوه‌ر، جا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته نه‌مێنێت ئه‌و پڕۆژه‌یه‌مان دایه په‌رله‌مان، كه ئامانج لێی پاراستنی مافی ئافره‌ته به پله‌ی یه‌كه‌م، چونكه زۆر گرێبه‌ستی هاوسه‌رێتی ئێستاكه له ده‌ره‌وه‌ی دادگا ئه‌نجام ده‌درێن بۆ كچانی بچووك، كه نه‌گه‌یشتوونه‌ته ته‌مه‌نی یاسایی، هه‌روه‌ها له پڕۆژه‌كه ته‌ئكیدمان له‌وه كردۆته‌وه كه رێپێدراوی شه‌رعی ده‌بێته به‌شێك له دادگا‌و، به پێی یاساكانی كار ده‌كات، به‌ڵام دیاره چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێك نایانه‌وێت له ئامانجی دانانی ئه‌و پڕۆژه‌یه تێبگه‌ن.
هه‌روه‌ها گوانی ئاماژه‌ی به هۆكاره‌كانی ره‌تكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه له په‌رله‌مان كرد‌و، گووتی: زۆر تێبینی هه‌بوون له‌سه‌ر ده‌نگدانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكه، له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان هه‌ستمان كرد ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ئامانجی راسته‌قینه‌ی پڕۆژه‌كه تێنه‌گه‌ن، چونكه به‌رده‌وام ئه‌وه‌یان دووباره ده‌كرده‌وه، كه كه ئه‌و پڕۆژه‌یه دژه له‌گه‌ڵ یاسای باری كه‌سێتی كه وا ده‌خوازێت گرێبه‌ستی هاوسه‌رێتی له ناو دادگا بكرێت، ئێمه چه‌ندین جار دووپات‌مان كردۆته‌وه كه یاساكه به ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری تێپه‌ڕیوه، هه‌ندێكی دیكه‌ش پێیان وابوو ئه‌گه‌ر گرێِبه‌ستی هاوسه‌رێتی له رێگای رێپێدراوی شه‌رعییه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی دادگا بێت، ئه‌وا ژن‌و مێرده‌كه بێیبه‌ش ده‌بن له پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری، ئێمه بۆمان روونكردوونه‌ته‌وه كه ئه‌و رێپێدراوه‌ی شه‌رعی ده‌بێته به‌شێك له دادگای شه‌رعی نه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی دادگا بێت، (كه‌واته هه‌موو مافێكی هه‌یه)، به‌ڵام تێبینی هه‌ره گه‌وره‌مان كه له‌سه‌ر دانیشتنه‌كه هه‌بوو‌و، بووه جێگه‌ی سه‌رنجی ئێمه، هه‌ڵوێستی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان بوو له كاتی ده‌نگدان، كه پێكه‌نین‌و گاڵته‌ی زۆری تێدا بوو، ئێمه له یه‌كێتی زانایانه‌وه ئه‌و كاره به‌گه‌وره‌ترین ئیهانه‌و سوكایه‌تی ده‌زانین كه له په‌رله‌مانی كوردستان به رووی زانایانی ئایینی‌دا كراوه.
شایانی باسه په‌رله‌مانی كوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگ (54) ده‌نگ دژی یاساكه بوون، ئه‌وانه ئه‌ندامانی لیستی كوردستانى، ئه‌وه له كاتێكدا ته‌نها (9) كه‌س ده‌نگیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پڕۆژه‌كه دا، كه ئه‌ندامه ئاماده‌بووه‌كانی (هه‌ر سێ) لیستی ئیسلامی په‌رله‌مان بوو، له‌گه‌ڵ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف‌و كاك یه‌شار نه‌جمه‌دین جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف.
كاتێك پرسیارمان له وته‌بێژی یه‌كێتی زانایان كرد ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی ئۆپۆزسیۆن، كه وا ده‌خوازێت به‌شێك بیت له ئۆپۆزسیۆن، گوانی گووتی: هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان زۆر تووندتر بوو له پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، ئه‌وان زۆر زیاتر ببوونه خاوه‌ندار، ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه زۆر جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وان وا تێده‌گه‌ن به ره‌تكردنه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌و پڕۆژه یاسایه وا ده‌كه‌ن كۆمه‌ڵگای كوردستانی زیاتر به‌ره‌و مه‌ده‌نیه‌ت بچێت، له بیریان چووه كه ئه‌و كۆمه‌ڵگایه به‌شێكی له كۆمه‌ڵگای ئیسلامی، ئه‌و جۆره یاسایانه‌ش ناكۆك نییه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی)).
رۆژنامه‌ی (الشَرق الأوسط) ژماره (11992) له (28/9/2011).
وه‌رگێڕانی: سایتی زانایان. |