له ه‌سیدا سادق دوكانێكی مه‌یفرۆشی داخرا
ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری (27-9-2011) به‌ڕه‌سمی دوكانی مه‌ی فرۆشی (قلرخ) داخراو دوكانه‌كه‌ی پێی لابرا، ئه‌مه‌ش دوای هه‌وڵێكی زۆردێت كه‌بۆئه‌م مه‌به‌سته ناوچه‌ی (سیدصادق) ی یه‌كێتی زانایان داواكارییه‌كیان نوسی بۆ هه‌ریه‌ك له (قائیمقام، ئاسایش، ئه‌وقاف، شاره‌وانی، كۆمه‌ڵایه‌تی ) ی قه‌زای سید صادق وداوای داخستن ولابردنی ئه‌و دووكانه‌یان كرد ، به واژوی (36) مامۆستای ئاینییه‌وه. له (28/7)داكۆمه‌ڵێك له‌زانیان و ریشسپیانی قه‌زای سیدصادق سه‌ردانی قایمقام كرا‌و به‌ڕێزه‌وه پشتگیری داواكاریه‌كه‌يانی كرد‌و نوسراوی بۆكردن بۆبه‌رێوبه‌رایه‌تی گه‌شت وگوزار. له( 1/8)دا ره‌زامه‌ندی به‌رێوبه‌رایه‌تی گه‌شت وگوزاريان هێنایه‌وه بۆ قایمقام وبه‌ڕێزیشیان بڕیاری لابردن و گواستنه‌وه‌ی دا وبڕیاره‌كه‌شی ئاراسته‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی سیدصادق كرد بۆ جێبه‌جێكردن. دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێز لێپرسراوی لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایان چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی كرد به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندی داره‌وه ، له‌ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری (27-9-2011) به‌ڕه‌سمی دوكانی مه‌ی فرۆشی (قلرخ)داخراو دوكانه‌كه‌ی پێی لابرا |