كات ژمێر 11ی سه‌ر له‌به‌یانی چوارشه‌ممه 28/9/2011 به‌رێز( د. ئه‌حمه‌د ئه‌لته‌یب ) شیخی ئه‌زهه‌ر له نووسینكه‌ی تایبه‌تی خۆی له مه‌شیخه‌ی ئه‌زهه‌ر پێشوازی كرد له به‌رێز ( ماموستا ملا عبدالله ملا سعید) سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان.
له دانیشتێكدا كه نزیكه‌ی سه‌عاتێكی خایاند به‌رێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان تیشكی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندی مێژووی و زانستی نیوان زانایانی ئاینی كوردستان و زانكۆی ئه‌زهه‌ر، و رۆلی گرنگی ئه‌زهه‌ر له بلاوكردنه‌وه‌ی بۆچوونی راسته‌قینه‌ی ئیسلام كه خۆی له لێبورده‌یی و پێكه‌وه ژیان و میانره‌وایه‌تی ئه‌بێنێته‌وه له جیهانی ئیسلامی‌دا به‌رز نرخێنرا، و هه‌روها تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی كوردا هاتووه له سه‌ر ده‌ستی رژێمه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عیراق، و هه‌روها باس له رۆلی زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان كرا كه هه‌موو كاتێك هه‌وڵیان داوه بۆ بلاوكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی و ته‌بایی و پێكه‌وه ژیان له‌ناو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، و ئه‌و بایه‌خه به‌رچاوه‌ی كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به شوێن و دامه‌زراوه ئایینیه‌كان ده‌دات به‌رز نرخێنرا، وه له‌هه‌مان كاتدا داكۆكی له‌سه‌ر گرینگی‌دان به توند‌و تۆل كردنی په‌وه‌ندی نێوان وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و دامه‌زراوه ئایینیه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ مه‌شیه‌خه‌ی ئه‌زهه‌ر و كۆلێژه‌كانی سه‌ر به زانكۆی ئه‌زهه‌ر دووپات كرایه‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه شێخی ئه‌زهه‌ر وێرای ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ی له شاندی ئایینی هه‌رێمی كوردستانی كردخۆشحالی خۆی ده‌ربری به پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی ئایینی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و پیشتیوانی كردن له په‌یامی ئایینی میانره‌وانه‌ی هه‌رێم وه هه‌روه‌ها ئه‌و پێشوه‌چوونه ئایینیه‌ی هه‌رێمی كوردستان به به‌رزو پیرۆز نرخاند،و به گرنگیه‌وه باسی له به به‌شداری كرنی شاندی ئایینی هه‌رێمی كوردسستان به به شه‌داریه‌كی كارا له كۆنگره‌ی نێوه‌ده‌وڵه‌تی ته‌صه‌وف كه‌له 24-26/9/2011 له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر كرد، وه بوونی كۆمه‌لێك له قوتابیانی كورد له زانكۆی ئه‌زهه‌ر و په‌یمانگای ئه‌زهه‌ر له هه‌ولێر به پردی په‌یوه‌ندی نیوان كوردستان و زانكۆی ئه‌زهه‌ر وه‌سف كرد ، وه راشی گه‌یاند كه به‌رده‌وام ده‌بن له پته‌و كردنی ئه‌م په‌یوه‌ندیه، وه هه‌روه‌ها داكۆكی كرده‌وه كه له ئایینده‌دا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و یه‌كێتی زانایانی ئاینی كوردستان به‌شداری كارایان ده‌بێت له هه‌ر كۆنگره‌یه‌ك و چالاكیه‌كی ئایینی كه ئه‌زهه‌ر به ئه‌نجامی بگه‌نێت ، وه‌هه‌روه‌ها ئاماده‌باشی ده‌ربری كه زانایانی ئه‌زهه‌ر سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
شایه‌نی باسه هه‌ر یه‌ك له به‌رێزان عوسمان موفتی و سلام كریم راوێژكارانی وه‌زراه‌تی ئه‌وقاف و دكتور مادح محمد به‌رزێوه‌یی به‌شداری دیداره‌كه بوون .
سلام كریم سیدان
راوێژكاری وه‌زاره‌ت / و به‌رپرسی راگه‌یاندنی ئایینی
قاهیره - 28/9/2011