دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌رواری 28/9/2011 به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیان و، به ئاماده‌بونی جێگر و كارگێڕانی لق و به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌كان لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی فراوانی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد و، پاشان به‌ڕێز به‌رپرسی لق تیشكی خسته سه‌ر وه‌زعی ئێستای كوردستان و گه‌رمیان و پاشان تیشك خرایه سه‌ر وه‌زعی ناوخۆیی یه‌كێتی زانایان و پێشهات و گۆڕانكارییه‌كان.
پاشان كۆبونه‌وه سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كرد كه له ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایاندا به سه‌ردان و نامه‌و ته‌له‌فون په‌یامی پیرۆزباییان ئاراسته‌ی لق كردبوو، هه‌رله كۆبونه‌وه‌كه‌دا سوپاسی په‌روه‌رده‌ی كفری كرا سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستیان بۆ جیاكردنه‌وه‌ی كوڕان و كچان له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا،
پاشان باس له سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی كرا بۆ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و ئه‌و داواكاریانه‌ی لقی گه‌رمیان ئاراسته‌ی به‌ڕێزیانی كردبوو.
پاشانیش پێداچوونه‌وه به كار‌و چالاكی ڕابردوو به‌رنامه‌دانان بۆ داهاتوو كرا‌و داواكاری و پێشنیاره‌كان تاوتوێ كرا ...
|