ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29/9/2011 به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان وه‌زیری ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی‌و، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، نوێنه‌ری پارێزگاری هه‌ولێر‌و، به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی زانایانی ئایینی‌و، به‌رپرس‌و كارگێڕانی حكومی‌و حیزبی، له (هۆڵی زانایان)ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، ئاهه‌نگێكی خنجیلانه به بۆنه‌ی ده‌رچوونی خولی یه‌كه‌می قوتابیانی په‌یمانگای زانسته ئیسلامیه‌كان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه به‌چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو، دواتر وته‌ی به‌خێر هێنان له لایه‌ن راگرایه‌تی په‌یمانگا خوێندرایه‌وه، پاشان چه‌ند ستایش‌و شیعرێك پێشكه‌شكرا.
ئینجا به‌ڕێز كامیل حاجی عه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد‌و، تیایدا جه‌ختی له‌سه‌ر رۆڵی زانایانی ئایینی له كۆن‌و ئێستادا خسته روو، له هه‌مان كات وێڕای پیرۆزبایی خۆشحاڵی خۆی به ده‌رچوونی قوتابیان‌و مامۆستانی دوارۆژ نیشاندا.
دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عومه‌ر سوێری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان وته‌یه‌ك پێشكه‌كرا‌و، تیایدا به‌ڕێزیان جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی خوێندنی شه‌رعی‌و زانسته ئیسلامیه‌كان كرده‌وه‌و، ده‌ستخۆشی له مامۆستایان‌و قوتابیانی په‌یمانگای ناوبراو كرد‌و، هیوای به‌رده‌وامی‌و سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.
پاشان به‌ڕێز عه‌لی حوسێن به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان وتارێك پێشكه‌شكرد‌و، دواتر خه‌ڵات‌و بڕوانامه به یه‌كه‌م‌و دووه‌م‌و سێیه‌می په‌یمانگا به‌خشرا‌و، سه‌ركه‌وتوانه كۆتایی به ئاهه‌نگه‌كه هات.
|