رۆڵ‌و پێگه‌ی زانایانی ئایینی‌و ئه‌ركیان له گه‌یاندنی خزمه‌ت‌و هه‌بوونی كه‌م‌و كوڕیدا
ئا: عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د
یه‌كێتی زانایانی ئایینی وه‌ك رێكخرواێكی پیشه‌یی، كه له به‌رواری 21/9/1970 له رێژ چاودێری‌و به‌سه‌رپه‌رستی راسته‌وخۆی جه‌نابی مه‌لا مسته‌فای بارزانی له گه‌ڵاڵه‌ی باڵه‌كایه‌تی دامه‌زراوه، بووه جێگه‌ی خۆشحاڵی زانایانی ئایینی له كوردستان له لایه‌ك‌و، گربوونه‌وه‌ی ته‌واوی زانایانی ئایینی له ژێر چه‌تری ئه‌و یه‌كێتیه‌دا له لایه‌كی تره‌وه، له‌وساوه تا ئێستا ئه‌و رێكخراوه له تێكۆشانی به‌رده‌وام دایه، به‌مه‌به‌ستی خزمه‌ت كردنی مامۆستایانی ئایینی‌و داكۆكی كردن له مافه‌كانیان، له‌و پێناوه‌شدا هه‌ورازو نشێوی زۆری بینیوه‌و، ته‌نانه‌ت قوربانی زۆریشی داوه.
له درێژه‌ی ئه‌و چل‌و یه‌ك ساڵه‌ی خزمه‌تیدا ئه‌و یه‌كێتیه، به‌رده‌وام هه‌وڵی بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی كیانی كورد‌و بایه‌خدان به ئایینی ئیسلام‌و پاراستنی سه‌روه‌رییه‌كانی مامۆستایانی ئایینی داوه، ئێستا یه‌كێتی زانایان به هه‌رسێ ئاراسته‌ی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و پیشه‌یی كار ده‌كات:
له رووی ئایینیه‌وه، كار له پێناو گه‌یاندن‌و پاراستنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ده‌كات‌و، ئامانجیشی ئه‌وه‌یه هه‌میشه رووه گه‌شه‌كه‌ی ئیسلام پیشان بدات‌و سوودیش له په‌یڕه‌و كردنی وه‌ربگرێت بۆ خزمه‌تی موسڵمانان‌و گه‌لی كورد.
له رووی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه كار ده‌كات بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی ئه‌زمونی نه‌ته‌وه‌یی‌و گه‌یشتنی ئه‌و گه‌له سته‌م لێكراوه به‌مافه‌كانی خۆی، وه‌ك چۆن زانایان هیچ كاتیش دانه‌بڕاون له خۆشی‌و ناخۆشیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان‌و بگره به‌و په‌ڕی تواناوه پارێزگاریان له كه‌رامه‌تی ئه‌و میلله‌ته كردووه‌و هانی خه‌ڵكیشیان داوه كه ده‌سكه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك سه‌روه‌تێكی نیشتمانی سه‌یر بكه‌ن‌و بیپارێزن.
له رووی پیشه‌یشدا یه‌كێتی زانایان كاتی خۆی كه دامه‌زرا بۆ ئه‌وه بوو، خزمه‌تی زانایان بكات‌و رۆڵی مامۆستایان به‌ره‌و ئاستێكی باش به‌رێت، ئێستاش به‌هه‌مان نه‌فه‌س كار ده‌كات‌و، به هه‌موو توانایه‌ك هه‌وڵ ده‌دات خزمه‌تی زانایانی ئایینی له كوردستان.
بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن‌و قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و مێژووه‌و خستنه رووی لایه‌نه ئیجابیه‌كان‌و دیار كردنی كه‌م‌و كوڕیه‌كان به پێویستمان زانی چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌ك بدوێنن‌و بۆچوون‌و سه‌رنج‌و پێشنیار‌و خاڵه به‌هێزو لاوازه‌كان دیاری بكه‌ین:..
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان:
یه‌كێتی زانایان له‌سه‌رده‌ستی كه‌سانێكی دڵسۆز‌و له پێناو ئامانجێكی دیاریكراو دامه‌زرا‌و ئێستاش به‌هه‌مان نه‌فه‌س كار ده‌كات
به‌ر له‌هه‌ر شتێك به بۆنه‌ی 41 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان پڕ به دڵ پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی ده‌كه‌م‌و په‌یامی رێزیشمان بۆ هه‌موو ئه‌وانه ده‌نێرین، كه رۆژێك له رۆژان له پێناو ئه‌و یه‌كێتیه كاریان كردووه‌و ماندوو بوونیان دیتووه، له‌گه‌ڵ رێز‌و نه‌وازشمان بۆ تێكڕای شه‌هیدانی ئه‌و یه‌كێتیه.
بێگومان ئه‌و یه‌كێتیه له ساڵی 1970 له گه‌ڵاڵه، له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵه زانایه‌كی دڵسۆز‌و به پاڵپشتی مه‌رحومی مه‌لا مسته‌فای بارزانی له پێناو ئامانجگه‌لێكی دامه‌زرا، وای كرد ببێته هه‌وێنی لێك نزیكبوونه‌وه‌ی زانایان‌و كۆكردنه‌وه‌یان له‌ژێر یه‌ك چه‌تردا، بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێ له شێوه‌ی كاری رێكخراوه‌یی وزه‌و توانای زانایان له ته‌واوی كوردستان كۆبكرێته‌وه‌و له خزمه‌تی گشتی‌و له پێناو بره‌ودان به هه‌ستی ئاینپه‌روه‌ری‌و نیشتمانپه‌روه‌ری خه‌رج بكرێته‌وه.
به رۆیشتنی زه‌مه‌ن ئه‌و راستیه ده‌ركه‌وت‌و زانایان بووه مایه‌ی خزمه‌تێكی گه‌وره له بواری دینداری‌و ره‌وشت به‌رزی‌و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی تازه‌و به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی رۆحی ئایینی له كوردستاندا، وێڕای ئه‌مه‌ش بوون به هاوشانی گه‌له‌كه‌یان له مه‌ینه‌ت‌و خۆشی‌و ناخۆشی‌و له‌و پێناوه‌ش هه‌ورازو نشێوی زۆریان بینی.
ئه‌و رێكخراوه به درێژایی ته‌مه‌نی خزمه‌تێكی زۆری به مامۆستایانی ئایینی‌و مزگه‌وت‌و ته‌دریس‌و حوجره‌و ته‌نانه‌ت به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی بزاڤی رۆشنبیری له‌و هه‌رێمه كردووه، هه‌میشه‌ش وه‌ك داكۆكیكارێكی دڵسۆز بۆ خاك‌و نه‌ته‌وه‌ی كوردی موسڵمان ئه‌ركی كێشاوه‌و قه‌تیش نه‌یكردووه به‌لای گچكه‌ترین خاڵدا بڕوات، كه زیانی بۆ گه‌ل‌و وڵات تێدا بێت.
زانایانی ئایینی هه‌میشه به‌و په‌ڕی هه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و پیشه‌یی كاریان كردووه، كه ده‌توانین بڵێین تا ئێستاش خاوه‌ن خاوێنترین په‌رێزی خۆیانن، كه ئه‌مه‌ش شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌ی له مێژووی پڕ شكۆی زانایانی ئایینی له كوردستان تۆمار كردووه.
ئێستاش ئه‌و رێكخراوه به هاوكاری‌و پشتیوانی سه‌رجه‌م زانایان له‌سه‌ر پێ وه‌ستاوه‌و به‌هه‌مان نه‌فه‌سی جاران، ئامانجیه‌تی خزمه‌تێكی گه‌وره به موسڵمان‌و خاك‌و وڵات‌و به‌تایبه‌تیش زانایانی ئایینی بكات، كه له‌و بواره‌شه‌وه هه‌نگاوی زۆری ناوه، هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌و یه‌كێتیه بۆ ئه‌وه‌یه، كه چۆن بتوانێ زۆرترین خزمه‌ت به زانایان‌و ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان‌و كاری رێكخراوه‌یی‌و دروست كردنی په‌یوه‌ندی‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان‌و به‌رقه‌رار كردنی ئاشتی بۆ كوردستان‌و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پیلان‌و هێرش‌و ده‌ستانه‌ی ده‌یانه‌وێ كیانی كوردی به‌ره‌و ئاقارێكی خراپ‌و ئاڵۆز ببه‌ن بكات.
زانایانی ئایینی خاوه‌نی خاوێنترین په‌رێزن له بواری كار‌و مه‌ودای پیشه‌یی خۆیانه‌وه
له‌دوای كۆنگره‌ی پێنجه‌میشه‌وه یه‌كێتی زانایان وێڕای به‌رفراوان بوونی مه‌ودای كاروچالاكی، به‌ڵام به ئه‌ندازه‌ی قه‌باره‌و توانای خۆی هه‌نگاوی ناوه‌و له پێناو ئه‌و ئامانجانه‌ی له پێناوی دامه‌زراوه كار ده‌كات، سه‌ره‌رای هه‌بوونی ئاسته‌نگ‌و ئاریشه‌ش هیچ كات نایه‌وێ له خه‌باتی پاك‌و راست‌و خزمه‌ته‌كانی كه‌مته‌رخه‌می بكات، یان پاشه‌كشه بكات له‌و هێڵه ستراتیژیه‌ی، كه كۆی زانایان ده‌باته پێشی پێشه‌وه‌و له خزمه‌ت‌و داكۆكیكرن‌و به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی ره‌وشی مه‌لای كورد ماندوو نابێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه نیه كه ئه‌و رێكخراوه بێ كه‌م‌و كوڕیه، یاخود گرفت‌و كێشه‌ی نیه،، چونكه ئێمه به نه‌فه‌سێكی درێژ‌و سینگ فراوانی زۆره‌وه ده‌مانه‌وێ خزه‌مه‌ت بكه‌ین، به‌ڵام نه خزمه‌ته‌كان له‌ئاست تموحی ئێمه‌ن بۆ مامۆستایانی ئایینی، نه هه‌ندێ شتیش له‌توانای ئێمه‌دایه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌نجامیان بده‌ین.
به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه زانایانی به‌رێزمان هاوكاری زیاتر‌و هه‌ماهه‌نكی جددیتر پیشان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به هێزو بازوی هه‌موو لایه‌ك كاری رێكخراوه‌یی ئه‌و یه‌كێتیه‌و، هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانمان بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری مامۆستایانی ئایینی‌و به‌رز راگرتنی سه‌روه‌ری‌و ته‌قدیری مه‌لای كورد‌و مێژووه پاكه‌كه‌یان وه‌ك خۆی رابگرین.
هیوادارم ئه‌و ساڵیاده ده‌روازه‌یه‌كی نوێتر له به‌رده‌م هه‌موو لایه‌كمان بكاته‌وه‌و، بتوانین به‌و په‌ڕی دڵسۆزی‌و به گیانێكی له‌خۆ بوردیه‌وه، په‌ره به زانیاری تازه‌و به‌هێزبكردنی لایه‌نی زانستی‌و بواری رۆشنبیری ئایینی‌و ئاراسته‌یه‌كی جوانتری وتاری هه‌ینی‌و به یه‌كه‌وه بوون‌و گیانی هاوكاری بكه‌ینه به‌رنامه‌ی كارمان‌و، به ته‌رح‌و پێشنیاری جوان‌و هیممه‌تی هه‌موو لایه‌ك هه‌نگاوی زیاتر بنێین.
عومه‌ر عه‌لی غه‌فور
ده‌بێ ئه‌و گوتاره له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وت له‌به‌ردم نه‌شته‌رگه‌ری دابێ‌و مامۆستایانی ئایینیش قوربانی به‌خۆیان بده‌ن‌و پێشوازی له ره‌خنه بكه‌ن.
له‌باره‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئایا زانایانی ئایینی‌و ئه‌و یه‌كێتیه، توانیویه‌تی ئاراسته‌ی وتاری ئایینی له به‌رگی خۆیدا ئاراسته بكه‌ن‌و له‌ئاست ئه‌و به‌رپرسیارێتیه دابن؟ ئه‌ی كه‌م‌و كورتیه‌كانی ئه‌و بواره له كوێن‌و پێشنیار چیه بۆ كار له‌سه‌ر كردنیان؟
بۆ وڵامی ئه‌و پرسیاره به‌ڕێز (عومه‌ر عه‌لی غه‌فور) توێژه‌رو روناكبیر له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: ئه‌ز، ئه‌گه‌رچی له‌و بڕوایه دام هیچ كه‌س‌و گروپ‌و ته‌وژم‌و توێژێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نیه، كه فریشته یان شه‌یتان بێ، تێر‌و ته‌واو و بێ كه‌موكوڕی، یان فول كه‌موكوڕی و لاوازی بێ، به‌ڵام نه‌مكردوه به نه‌ریت به شان و شكۆی شته‌كاندا هه‌ڵبڵێم‌و لایه‌نه به‌هێزو پرشنگداره‌كانیان زه‌ق بكه‌مه‌وه، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌لایه‌ك كه‌م نین ئه‌وانه‌ی ئه‌و لایه‌نه ئه‌رێنییانه باس ده‌كه‌ن و ده‌ڕازێننه‌وه، له‌لایه‌كیدیكه‌شه‌وه ئێمه له رووی رۆشنبیری و شارستانیه‌وه گه‌لێكی دواكه‌وتوین، بۆیه چین و توێژه خوێنده‌واره‌كانمان، له زانایانی ئاینی، مامۆستایانی زانكۆ، سیاسه‌تمه‌داران، نوسه‌ران و رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسان، چه‌نده ئه‌كتیڤ‌و به‌هێزیش بن هێشتا به‌هێزییه‌كه‌یان به‌هێزییه‌كی لۆكاڵی‌و سنووردار‌و وابه‌سه‌ته‌یه به ئاستی نزمی پێشكه‌وتنی گشتیی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان.
بۆیه پێویسته نه‌ك به‌و ئاسته‌ی هه‌یانه مه‌ست و سه‌رسام نه‌بین و شیعری به باڵادا نه‌هۆنینه‌وه، بگره ده‌بێ به‌رده‌وام خاڵه لاوازه‌كانیان، نه‌ك به‌هێزه‌كان، زه‌ق بكه‌ینه‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار ئاساییه زێده‌ڕۆییش له ره‌خنه‌لێگرتنیاندا بكه‌ین، تا بتوانین ته‌كان‌و گوڕێكی زیاتریان بۆ پێشه‌وه پێ بده‌ین.
له‌م رووه‌وه من تا راده‌یه‌كی به‌رچاو له هه‌ڵسه‌نگاندنی زانایانی ئاینیدا ره‌شبین و توندم و ره‌خنه‌گرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گوتار و رۆڵیاندا ده‌كه‌م، وه‌ك ئه‌وه‌ی له كتێبی (گوتاری ئاینی له‌ژێر وردبیندا، 2010)
كارم له‌سه‌ر كردوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌ندێ كه‌سی دڵسۆز، به‌ڵام ناحاڵی له قووڵایی و دووراییه‌كانی ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ی به‌نده كاری له‌سه‌ر ده‌كات، لۆمه‌م ده‌كه‌ن و پێیان وایه من حساب بۆ لایه‌نه به‌هێز و بنیاتنه‌ره‌كانی ئه‌و گوتاره و رۆڵی ئه‌و توێژه ناكه‌م، یان هه‌ندێ خه‌ڵكیتر له ساده‌بینییه‌وه بێ یان له كورتبینیی ئایدیۆلۆژی-حزبییانه‌وه، پێیان وایه من دژایه‌تی زانایان و بانگخوازانی ئاینی ده‌كه‌م.
دیاره كۆی ئه‌م تێڕوانینه هه‌ڵه‌یه‌و به‌رپرسیارێتیی به‌شێكی به‌رچاو له‌م هه‌ڵه تێگه‌یشتنه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌یش، وه‌ك هه‌میشه، بۆ لاوازییه‌كانی گوتاری زانایانی ئاینی ده‌گێڕمه‌وه، چونكه نه‌یانتوانیوه گوتارێك‌و خۆراكێكی رۆحی‌و فیكریی ئه‌وتۆ به‌رهه‌م بێنن، كه ئاسۆ و قووڵایی بیركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره موته‌ده‌ینه‌كه به شێوه‌یه‌ك گه‌شه پێبدات، كه ره‌خنه له گوتاری ئاینی یان له رۆشنبیریی مه‌لاكان به دژایه‌تی و سوكایه‌تی به‌و توێژه‌و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار به دژایه‌تیی ئاینه‌كه‌یش تێنه‌گات. هه‌مووانیش ده‌زانین كاتێ هه‌ستی ئاینی بكرێته پاشخانی خانه‌گومانی به‌رامبه‌ر نووسه‌رێك چ مه‌ترسیه‌ك دروست ده‌كات.
ئه‌ز پێم وایه زانایانی ئاینی توێژێكی گرنگن، هاوكات خاوه‌ن رۆڵێكی گرنگ و كاریگه‌ریشن له داڕشتنی هه‌ست و هۆش و سلوكی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌دا، له‌وه‌یشدا نكولی له رۆڵی ئیجابییان ناكرێ، ئه‌وان سه‌ركرده‌ی جه‌ماوه‌رین و توێژێكن كه چ وه‌ك باوه‌ڕ و پابه‌ندبوونی شه‌خسیی خۆیان بێ، یان به‌هۆی ئه‌و كۆت و به‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی به عاده‌ت له گه‌ردنیان ئاڵاوه، كه‌مترین تێوه‌گلانیان هه‌یه له خوو و خده خراپه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه، هاوكات رۆڵیشیان له پاككردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له كردار و ره‌فتاره دزێوه‌كاندا ئاشكرایه و به‌گشتی له‌و رووه‌وه دۆسیه‌یه‌كی سه‌ربه‌رزانه‌یان هه‌یه.
به‌ڵام ئه‌مه به‌و واتایه نایه‌ت كه ئه‌وانه مادام پێشه‌وای ئاینین و خاوه‌نی ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ن، ئیدی هیچ كه‌موكوڕییان نیه و نمونه‌ی پیرۆزن و نابێ ره‌خنه‌یان لێ بگیرێ، نه‌خێر. به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان به حوكمی ئه‌و پێگه‌و مه‌قامه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رۆحیه‌ی هه‌یانه ده‌بێ له هه‌موو توێژه رۆشنبیره‌كانی تری كۆمه‌ڵگه زیاتر ره‌خنه‌یان لێ بگیرێ، ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ندین هۆ، له‌وانه:
یه‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌ناوی ئاینه‌وه قسه ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا وه‌حییان بۆ نایه‌ت، به‌ڵكو كار به ئیجتیهاداتی مرۆڤانه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، واته ئیجتیهادێكی به‌شه‌ری له به‌رگی بۆچوونێكی ئاینیدا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، كه خه‌ڵكی عام وه‌ك په‌یامی ئاینه‌كه، نه‌ك بۆچوونی مرۆڤێك، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش كارێكی هه‌ستیاره و هه‌ڵه‌كردن تێیدا كاره‌ساتباره.
دووه‌م: ئه‌وان به‌زۆری گوتاریان ئاراسته‌ی خه‌ڵكه عامه‌كه ده‌كه‌ن، كه توانا‌و تاقه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندن و ره‌تكردنه‌وه‌یان نیه، سۆز به‌سه‌ر عه‌قڵیاندا زاڵه و زوو به گوتاری عاتیفییانه‌ی ئاینی ده‌وروژێن، ئه‌مه‌یش دیسان كێشه‌ی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه ئه‌گه‌ر به وریایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كرێ.
سێیه‌م: ئه‌وان له هه‌موو توێژه رۆشنبیره‌كانیتر زیاتر قسه ده‌كه‌ن و وتار و رێنمایی ده‌ده‌ن، قاعیده‌یه‌كیش هه‌یه كه "من كپر كلامه كپر سقگه" هه‌ر كه‌س زۆر قسه بكات زۆریش هه‌ڵه ده‌كات. ئه‌مه له‌كاتێكدا گوتاره‌كانیشیان گوتاری ته‌لقینی و ئاراسته‌كارانه‌ن نه‌ك گوتاری حیواری و مشت‌ومڕ. واته ئه‌وان ته‌نیا قسه‌ده‌كه‌ن و به‌رامبه‌ره‌كانیان، كه خه‌ڵكن، گوێ ده‌گرن و سه‌ر ده‌له‌قێنن و ناتوانن، یان بۆیان نیه ره‌خنه له‌و گوتاره بگرن (وه‌ك له وتاری هه‌ینیدا)، به‌م پێیه‌ش هه‌ڵه‌كانی نێو گوتاره‌كان وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه و ریشه داده‌كوتن و به تێپه‌ڕینی زه‌مه‌ن به‌رگی پیرۆزی ده‌پۆشن و ده‌بنه هه‌ڵه‌یه‌كی "پیرۆز" له بیركردنه‌وه‌ی ئاینیی كۆمه‌ڵگاو ناوه‌نده زانستییه ئاینییه‌كه.
هه‌ر بۆیه ده‌بێ ئه‌و گوتاره له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وته‌كاندا به‌رده‌وام له به‌رده‌م نه‌شته‌ری ره‌خنه‌دا بێ، تا له‌و گه‌ردو خڵتانه‌ی لێیان ده‌نیشێ پاك بكرێنه‌وه.
مامۆستایانی ئاینیش ئه‌گه‌ر له خه‌می ئاینده‌ی ئاینه‌كه‌و كۆمه‌ڵگه‌كه‌یاندا بن، ده‌بێ قوربانی به‌و حه‌زی له‌خۆرازیبوونه‌ی خۆیان بده‌ن و به رۆحی ریازی و دوور له ده‌مارگرژی و په‌نابردن بۆ ئامرازه‌كانی ته‌شویهـ و ته‌فسیق و ته‌كفیر پێشوازی له‌و گوتاره ره‌خنه‌ییه بكه‌ن و سوودی لێببینن.
عه‌لی كه‌ریم
پێویسته یه‌كێتی زانایان كۆمه‌ڵێ مه‌رج‌و پێوه‌ری رو‌ونی زانستی‌و پیشه‌یی مۆدێرنی هه‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌بنه زانای ئایینی.
هه‌وه‌رها به‌ڕێز عه‌لی كه‌ریم سه‌رۆكی ئه‌نستتیوتی كوردستان بۆمافه‌كانی مرۆڤ، سه‌باره‌ت به كاری رێكخراوه‌یی یه‌كێتی زانایان كه تا چه‌ند توانیویه‌تی له قالبێكی پیشه‌یی‌و رێكخراوه‌یی خۆی ببینێته‌وه؟ ئه‌رك‌و قوڕسایی ئه‌و یه‌كێتیه وه‌ك رێكخراوێكی پیشه‌ی له‌كوێ خۆی ده‌بینێته‌وه‌و چۆن هه‌نگاوی باشتر باوێت؟ به‌رێزیان گوتی: من رێك ده‌چمه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته یه‌كێتی زانایان چۆن بێت‌و چی بكات له ئاینده‌دا..
به‌بروای من ئه‌ركی یه‌كێتی زانایان له‌م چه‌ند خاڵه‌دا كۆ و كورت ده‌بێته‌وه :
یه‌كه‌م: چاودێریكردن‌و پاراستن‌و په‌ره‌پێدانی مافی مامۆستایانی ئاینی به‌بێ جیاوازی‌و ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای پیشه‌یی بوون به‌پێی یاسا.
دووه‌م: له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ وه‌ك رێكخراو پێویستی تازه‌بوونه‌وه‌ی دیموكراسی له‌بنه‌مای هه‌ڵبژاردن و داهێنانی میكانیزم و شێوازی تازه بۆ كارگێری و سود بینین له‌توانای هه‌موو مامۆستایانی ئاینی بۆ كاروباری رێكخراوه‌كه‌و گه‌شه‌پێدانی‌و گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانی... هتد
سێیه‌م: له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگا پێداچونه‌وه‌ی گوتاری ئاینی له‌كوردستان به‌تایبه‌ت له‌وه‌ی كه‌په‌یوه‌سته به‌پێداچونه‌وه‌ی مماره‌سه‌ی پیشه‌ی زانایانی ئاینی. واته راستكردنه‌وه و راست دانانی بنه‌مای مماره‌سه‌كردنی پیشه‌ی (زانای ئاینی) له‌كوردستان كه ئێستا جۆرێك له‌شێوانی پێوه دیاره. ئه‌مه‌ش له‌رێگای زه‌مینه‌سازی بۆ ده‌رچونی كۆپێكهاته‌یه‌ك له‌یاساو بریاری تازه له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه به‌شێوه‌یك كه ئه‌وه‌ی ناوی لێده‌نرێت (زانای ئاینی) پێویسته له‌و ئاسته‌دا بێت‌و كۆمه‌ڵێ پێوه‌ری رو‌ونی زانستی‌و پیشه‌یی مۆدێرن هه‌بێت، وه‌ك چۆن به‌رپرسیش بێت به‌رامبه‌ر یاسا وه‌ك هه‌ر هاوڵاتیه‌كی تر.
چواره‌م: سه‌ر له‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ی وتاری هه‌ینی‌و پێناسه كردنه‌وه‌ی میمبه‌ر وه‌ك كایه‌یه‌كی گشتی‌و موڵكی هه‌موو كۆمه‌ڵگاوه به‌دواشیدا دانانی كۆمه‌ڵی مه‌رج و پێوه‌ری تایبه‌ت‌و مۆدێرنی زانستی به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌بنه وتاربێژ كه‌پێویسته له‌وئاسته‌دابن.
پێنجه‌م: گه‌شه‌پێدانی توانای زانستی مامۆستایانی ئاینی له‌رێگه‌ی جۆراوجۆره‌وه وه‌ك : دابینكردنی كورسی خوێندنی باڵا له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه بۆیان _ كۆرس و خول و وۆركشۆپ و سیمیناری جۆراوجۆر و به‌رده‌وام _ زه‌مینه سازی كردن و هاندانی قوڵكردنه‌وه‌ی مه‌عریفه‌ی ئیسلامی هاوچه‌رخ له‌كوردستان له‌رێگه‌ی توێژینه‌وه و نوسینی بابه‌تی‌و په‌رتوك‌و بڵاوكراوه - كێبه‌ركێی زانستی‌و گه‌شتی زانستی بۆیان – ئاشناكردن و راهێنانیان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای مۆدێرن وه‌ك كۆمبیوته‌ر ئینته‌رنێت ئایفۆن ئایپاد...هتد .
شه‌شه‌م: هه‌وڵدان بۆ گه‌شه‌پێدانی رۆشنبیری مافه‌كانی مرۆڤ لای مامۆستایانی ئاینی‌و پابه‌ندكردنیان به‌بنه‌ماكانیه‌وه له كار‌و چالاكیه‌كانیاندا .
حه‌وته‌م: پێویسته یه‌كێتی زایان هانی تازه‌گه‌ری ئاینی‌و رۆشنگه‌ری ئیسلامی بدات . به‌شێوه‌یه‌ك كه تێگه‌یشتنێكی تازه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی مرۆیی بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام له‌كوردستان بێته كایه‌وه، كه دوور بێت له‌ملكه‌چ بوون بۆ كلتوور‌و كه‌له‌پوورو دووریش بێت له خوێندنه‌وه‌ی شكڵگیرانه‌و هه‌رگیز ده‌مارگیرانه‌ش نه‌بێت. به‌ڵكو دین‌و دنیا به‌یه‌كه‌وه كۆبكاته‌وه‌و ببێته ده‌روازه‌یه‌كی گرنگ بۆ گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌كوردستان له‌رێگه‌ی جوڵاندن‌و ئاراسته‌كردنێكی پۆزه‌تیڤانه‌ی ئه‌و وزه رۆحیه‌ی له‌ناوتاكی كورددا هه‌یه به‌ره‌و گه‌یشتن به‌كوردستانێكی نوێی نمونه‌یی.
دكتۆر عومه‌ر په‌تی
پێویسته زانایان كاریگه‌ری هیچ تاك‌و لایه‌نێك كاریان لێ نه‌كات‌و هه‌وڵیش بده‌ن دیارده ناشیرینه‌كانی كۆمه‌ڵگه كه‌م بكه‌نه‌وه
زانایانی ئایینی به درێژایی مێژوو، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندیه‌وه له كوردستان ته‌واوكه‌رو پشتگیری كاری بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد بوونه‌و رۆڵی خۆیان به چاكی بینیوه، له ئاراسته كردنی تاك‌و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌لایه‌نی باش‌و ره‌وشته به‌رزه‌كانیه‌وه.
رێ پیشانده‌ری كۆمه‌ڵی كورده‌واری بووینه، له هه‌موو سه‌ره‌ده‌مه دژواره‌كانیشدا، نمونه‌ی زیندوو ئه‌وه‌نده زۆره ته‌نانه‌ت چه‌ندان له زانایانی كورد دووچاری ئازاردان‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان بوونه‌ته‌وه له‌سه‌رده‌می رژێمی پێشوودا.
ئه‌وه‌نده‌ی له توانایان بووه كاریان كردووه، به‌ڵام بێ كه‌م‌و كوڕیش نیه، كه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێتوه بۆ بارودۆخی ناهه‌مواری كوردستان‌و حه‌زی ناحه‌زانی كورده‌وه، له دوای راپه‌رینیش ئه‌و كار‌و كرده‌وانه‌ی ئێمه لێی ئاگادار بین، له رێی یه‌كێتی زانایان‌و به‌تایبه‌ت له رێگه‌ی لێژنه‌كانیه‌وه له‌وانه:
لێژنه‌ی فه‌تواو راگه‌یاندن‌و رۆرشنبیری رۆڵی خۆیان بینیوه، جا چ له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی په‌ره‌پێدان بۆ مامۆستایانی ئایینی‌و وتارخوێنان‌و پێشنوێژه‌كانی مزگه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له پاڵ كار‌و كرده‌وه‌كانی تریان.
له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا هیچ دام‌و ده‌زگا‌و فه‌رمانگه‌یه‌ك نیه بێ كه‌م‌و كوڕی، یه‌كێتی زانایانیش به‌هه‌مان شێوه ره‌نگه كه‌م‌و كوڕی هه‌بێ، به‌ڵام ئه‌ركی سه‌ره‌كیان ئه‌وه‌یه زیاتر له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك نزیك ببنه‌وه‌و رۆڵی خۆیان پتر وه‌ده‌ر بێخن.
هه‌روه‌ها زیاتر پشتگیری مامۆستایانی ئایینی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه هانده‌رێك له بردنیان بۆ نێو رۆشنبیری پترو كراوه‌تر.
جێی خۆیه‌تی رۆڵیان هه‌بێ له هه‌موار كردنه‌وه‌ی یاسا‌و ئاگادار بوونیان له‌و پرۆژه یاسایانه‌ی، كه پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كرێن.
ده‌بێ هه‌وڵی پتر بده‌ن بۆ پێشكه‌ش كردنی توێژینه‌وه‌ی زانستی له بواره جیا جیاكانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رۆشنبیری‌و مێژوویی‌و ..هتد.
خاڵێكی تر ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌یه دیار بخه‌م كاریگه‌ری هیچ تاك‌و لایه‌نێك كاریان لێ نه‌كات، به‌ڵكو ته‌نها به به‌ڵگه‌ی شه‌رعی وڵامی هه‌موو كه‌سێ بده‌نه‌وه.
زانست‌و ئایین‌و شه‌رع تێكه‌ڵ به یه‌كتری بكه‌ن بۆ وڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو چین‌و توێژێكی كۆمه‌ڵی كورده‌واری، چاره‌سه‌ری هه‌موو گرفته كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری‌و رامیاری‌و هه‌موو لایه‌نه‌كانی تر، وك‌و گه‌نده‌ڵی‌و نادادپه‌وه‌ری‌و دزی‌و كه‌مته‌رخی‌و ئه‌ركی به‌رپرسیارێتی‌و برایتی‌و لێبورده‌یی‌و هاوكاری یه‌كتری هه‌موو ئه‌م به‌هایانه له لایه‌ن یه‌كێتی زانایانه‌وه پیاده بكرێ‌و هه‌وڵی چه‌وساندنه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌یان بدرێت له رێگه‌ی میدیاكان.
له كۆتایی پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی یه‌كێـی زانایان ده‌كه‌م به بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنیه‌وه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ دخوازم.
سۆزان عارف
زانایانی ئایینی هۆكارێكی گرنگن له وشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و مافه‌كانی ئافره‌ت
له‌باره‌ی رۆڵی زانایانی ئایینی له باره‌ی داكۆكی كردنیان له مافه‌كانی ئافره‌ت‌و نه‌هێشتنی ئاریشه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ئایینی له‌و باره‌وه به‌رێز سۆزان عارف به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی تواناسازی ئافره‌ت گوتی: سه‌ره‌تا پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراستی ستافی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلام ده‌كه‌ین له ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلام. هیوای سه‌ركه‌وتن‌و به‌رده‌وام بوونتان بۆ ده‌خوازین له سه‌رجه‌م كاره‌كانتان به په‌نای خوای گه‌وره.
رۆڵی زانایانی ئایینی ئیسلام رۆلێكی یه‌كجار به‌رچاویان هه‌یه له نه‌هێشتنی ئاریشه‌و كه‌م كردنه‌وه‌ی كیشه‌كانی ئافره‌تان‌و داكۆكی كردن له مافه‌كانیان به به‌ڵگه‌وه، كه رێكخراوی تواناسازی ئافره‌ت زۆربه‌ی چالاكیه‌كانیان به هه‌ماهه‌نگی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلام جێ به جێ ده‌كه‌ن وه‌ك كه‌مپینی نه‌هێشتنی خه‌ته‌نه و، كوشتن له سه‌ر شه‌ره‌ف‌و، ماره‌كردن له ده‌ره‌وه‌ی دادگا و، كه‌م كردنه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌ت و، پاك كردنه‌وه‌ی شه‌ریعه له داب و، نه‌ریتی كۆن یاخود زۆر پێشڵكاری ده‌كرێ دژ به ئافره‌ت به ناوی ئایینی ئیسلامه‌وه. رۆلی مامۆستایانی ئایینی یه‌كجار به‌رز ده‌سه‌نگێندرێ و جێ په‌نجه‌یان دیاره له ره‌نگدانه‌وه‌ی چالاكیه‌كانمان له ماوه‌ی ساڵی رابردوو كه 200 مامۆستای ئایینی به‌شداری خولی تایبه‌ت به باته‌كانی مافی مرۆڤ و مافه‌كانی ئافره‌ت. به هه‌مان شێوه له‌و ساله‌دا خولی مافی مرۆڤ و مافه‌كانی ئافره‌ت بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ به‌رێوه‌چوو له ناو باره‌گای یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلام وه ده‌ست نیشان كردنی 40 مامۆستای ئایینی بۆ به‌شداری پێ كردن له‌و خوله‌و هاوكاری ماددی‌و مه‌عنه‌وی له لایه‌ن یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلام، بۆیه به‌رده‌وام جێ په‌نجه‌ی مامۆستایانی ئایینی دیاره و هیوای سه‌ركه‌وتنییان بۆ ده‌خوازین له هه‌موو بواره‌كان.
زانایانی ئایینی ئیسلام هۆكارێكی گرنگن له وشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و مافه‌كانی ئافره‌ت وه هه‌روه‌ها ئه‌م بابه‌تانه له وانه‌كانیان به‌ر گوێ ده‌كه‌وێ له به‌ر ئه‌وه تێگه‌یشتنی مافه‌كان‌و تێكه‌ڵ نه‌كردنیان له رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌بێت‌و ده‌گه‌یه‌نرێته كۆمه‌ڵگه به چاكترین تێگه‌یشتنه‌وه. چونكه هه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا له پێناوی مه‌سه‌له‌ی پیاو سالاری پێ له مافه‌كانی ئافره‌ت ده‌نێ وه له به‌رژه‌وه‌ندی پیاو قسه ده‌كات یاخود زۆر بایه‌خ به بابه‌ته‌كانی مافی ئافره‌ت نادات به تایبه‌ت له ده‌ور‌وبه‌ری شار ئه‌و دیارده‌یه به زه‌قی ده‌بینرێ، وه كێشه‌ی ئافره‌ت به كۆنی داب و نه‌ریتی كۆمه‌لگه سه‌یر ده‌كرێ‌و بریاری لێ سه‌ر ده‌درێ وه‌به تێكه‌ڵ بوونی ئایینی ئیسلام و لێك نه‌كردنه‌وه‌ی شه‌ریعه‌ت‌و داب‌و نه‌ریت مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ .
چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ده‌كرێت بایه‌خی پتر بدرێت به به‌رنامه‌ی به‌رده‌وامی هوشیاری له‌لایان وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و یه‌كێتی زانایانی ئیسلام سه‌باره‌ت به شه‌ریعه‌ت‌و پاك كردنه‌وه‌ی شه‌ریعه‌ت له داب‌و نه‌ریت‌و كلتوری كۆن كه ناگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌ردمه هه‌روه‌ها هوشیاری له‌سه‌ر بابه‌تی مافی مروڤ‌و مافی ئافره‌ت‌و مافی منداڵ له‌روانگه‌ی ئاینی ئیسلام. رۆڵی یاسا‌و سه‌روه‌ری یاسا وه‌مافی یه‌كسان بۆ هه‌ر تاكێك كه سه‌یر بكرێت وه‌ك مرۆڤ نه‌ك وه‌ك ژن یاخود پیاو .
|