دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌رواری 28/9/2011 لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له هۆڵی بۆنه‌كانی مزگه‌وتی سه‌رداربه‌گی جاف له قه‌زای كه‌لارو، به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی ئیداری و حیزبی و ڕێكخراوه‌یی یه‌كان و كه‌سایه‌تی و پیاوماقوڵانی سنوره‌كه به‌شداری كرد له ئاشته‌وایی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ی عه‌شیره‌ته‌كانی ڕۆغزایی و شاتری.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێ كرد و، پاشان به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به ناوی زانایانی ئاینی یه‌وه، وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و تیایدا تیشكی خسته‌سه‌ر ئاشتی و ئاشته‌وایی و لێبورده‌یی له ئیسلامدا و، به زه‌روره‌تی ئێستای وڵاته‌كه‌مانی وه‌سف كرد،
دواتر له لایه‌ن نوێنه‌ری هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌وه وتار پێشكه‌ش كرا‌و، به ده‌ره‌نجامی لێبوردن مه‌راسیمه‌كه كۆتایی هات .
|