دانا مه‌لا حه‌مه‌ده‌مین/ هه‌ولێر:
پاش ئه‌وه‌ی به مه‌به‌ستی گرنگیدان وگێڕانه‌وه‌ی رۆڵی سه‌ره‌كی بابه‌ت‌و وانه‌ی ئایینی، به هه‌وڵی یه‌كێتی زانایان‌و لێژنه‌ی ئه‌وقافی په‌ڕله‌مانی كوردستان بابه‌تی (په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی) له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی تا دواناوه‌ندی گۆڕانێكی بنه‌ڕه‌تی تێدا كرا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌یمانگاكان‌و مه‌شق‌و راهێنان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌ستا به‌كردنه‌وه‌ی خولێك بۆ ده‌رچوانی كۆلێژی شه‌ریعه، بۆ وتنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه.
ئه‌مه‌و خولی ناوبراو له 1/10/2011ه‌و ده‌ستی پێكردووه‌و، بڕیاره تا 13/10/2011 بخایه‌نێت‌و، له چوار بابه‌ت پێكهاتووه، كه بریتین له: رێگاكانی وتنه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی‌و، ده‌رونناسی په‌روه‌رده‌یی‌و، رێبازی وانه وتنه‌وه‌و، گرنگی بابه‌تی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی‌و ئاییناسی له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا.
شایانی باسه: مامۆستایانی خول بریتین له به‌ڕێزان: دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد‌و، دكتۆر عوسمان هه‌ڵه‌بجه‌یی‌و، دكتۆر عومه‌ر په‌تی‌و، مامۆستا یوسف عوسمان.
|