ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لاعولا روستایی
سه‌ر له ئێواره‌ی 1/10/2011 به‌رێز شێخ نیاز راغب دێگه‌ی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌یاوه‌ری به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا مه‌عروف روستایی ئه‌ندامی لق‌و، مامۆستا مه‌لا حسن قادیانی به‌رپرسی ناوچه‌ی یه‌كی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا أمجد سورچی به‌رپرسی ناوچه‌ی چواری یه‌كێتی زانایان، ئاماده‌ی ئاهه‌نگی (ستایش)ی ده‌نگی ئیسلام رادیۆی هه‌ولێری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان بوون.
ئه‌مه‌و له ئاهه‌نگه‌كه‌دا (30) هاورێی به‌رنامه‌كان خه‌ڵات كران‌و، هه‌ر یه‌كێك له كاك حاجی كامل وه‌زیری ئه‌وقاف‌و، كاك عرفان علی عبدالعزیز‌و مامۆستا شوان قه‌ڵادزه‌یی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و، ماموستا أحمد وه‌رتی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و، مامۆستا مه‌لا عبدالله وه‌رتی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی‌و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سێ ی هه‌ولێری بزوتنه‌وه‌یی ئیسلامی كوردستان‌و، جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی شاری هه‌ولێر ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه بوون
|