ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لاعه‌ولا روستایی
به‌سه‌رپه‌رشتی شێخ نیاز راغب دێگه‌یی، به‌رپرسی لقی هه‌لێری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی كارگێڕ‌و، ئه‌ندامانی لق‌و، به‌رپرسانی ناوچه‌كانی سه‌ربه لقی هه‌ولێر یه‌كێتی زانایان به‌رێوه‌چوو.
ئه‌مه‌و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسی لقی هه‌ولێر، جه‌ند ته‌وه‌رێكی گرینگی خه‌سته روو سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان‌و، كاروباره‌كانی یه‌كێتی زانایان، به‌مه‌به‌ستی زیاتر ڕێكخستنی كار‌و باره‌كان‌و خزمه‌تكردنی زیاتری زانایانی ئاینی‌و ئاگادار بوون له ره‌وشی مامۆستایانی ئاینی‌و پاراستنی رێز‌و حورمه‌ت‌و قودسیه‌تی زانایان‌و، هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان‌و، زیاتر كاراكردنی لێژنه‌ی فه‌توا‌و، تیشك خستنه سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی پێویست له وتاربێژی‌و، ده‌ست نیشانكردنی ئه‌و كه‌م‌و كوڕییه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و، ئه‌و پێشهاته نوێ یانه‌ی كه پێویسته له رۆژانی هه‌ینی زیاتر جه‌خت له چاره‌سه‌ركردن‌و، وشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا له ترسناكی‌و، كاریگه‌ریه‌كانیان بكرێته‌وه‌و، دروست كردنی یه‌ك ده‌نگی وتاربێژان له به‌رامبه‌ریاندا، به‌مه‌به‌ستی هێمن ڕاگرتن‌و، ئاسوده‌یی له ژیان‌و گوزه‌رانی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان‌و، به‌رنگار بوونه‌وه‌ی شڵه ژانی شیرازه‌ی خێزانه‌كان‌و، ئه‌خلاق‌و نه‌ریتی ڕه‌سه‌نی كورده‌واری .
|