له چه‌ند رۆژی رابردوو هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، كه له قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی شۆرشی كچان له هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه بڕیاری داوه پۆشینی حیجاب له قوتابخانه قه‌ده‌غه‌یه، له كاتی ئاماده‌كردنی هه‌واڵه‌كه رای یه‌كێتی زانایان وه‌رگیرا بوو، كه به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان به روونی رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وه قابیلی قبوڵ نییه‌و، پێویسته به‌دواداچوون بكرێت.
ئه‌و هه‌واڵه بووه مایه‌ی نیگه‌رانی زۆر له هاووڵاتیان به‌تایبه‌تیش مامۆستایانی ئایینی، چونكه ئه‌و كاره له ئه‌وروپا به ئاسانی ناخرێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه، چ جای له كوردستان‌و وڵاتێكی موسڵمان، دوای به‌دواداچوونمان له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ركه‌وت، كه له قوتابخانه‌كه حیجاب قه‌ده‌غه نییه‌و، هیچ رێنماییه‌كی وهاش نییه، به‌ڵكو مامۆستا داوای كردووه، جلی یه‌كپۆش بپۆشن، خاوه‌نه‌كه‌شی ئازاده له شێوازی پۆشینی، بۆیه ئه‌گه‌ر جوببه‌ش بپۆشن ئاساییه، به‌ڵام ئه‌و جوببه‌یه له ره‌نگی جلی یه‌كپۆش بێت، ئێمه‌ش رووی پرسیارمان كرده به‌رپرسی لێژنه‌ی فه‌توای كوردستان‌و به‌ڕێزیان گووتی: ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رگه ته‌سك نه‌بێت‌و هه‌موو لاشه‌ی بێجگه له ده‌ست‌و روخساری بپۆشێت، ئافره‌ته‌كه‌ش له‌چك بپۆشێت ئه‌وه حیجابێكی شه‌رعییه.
بۆیه ئێمه لێره‌وه روونی ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌وه -به‌م شێوه‌ی پێمان راگه‌یێندراوه- ناكاته قه‌ده‌غه‌كردنی حیجاب، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر مامۆستایه‌ك یان به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و قوتابخانه‌یه‌و هه‌ر قوتابخانه‌یه‌كی دیكه شتێكی وا بكات، ئه‌وه ده‌رچوونه له رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و، پێویستی به لێپێچینه‌وه هه‌یه.
راگه‌یاندنی
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
|