ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لاعوڵا روستایی
سه‌ر له ئێواره‌ی 2/10/2011 مامۆستا مه‌لا حسن قادیانی به‌رپرسی ناوچه‌ی یه‌كی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ناوچه له باره‌گای ناوچه له مزگه‌وتی قازی محمد له كورانی عینكاوه پێشوازیان له وه‌فدێكی ئیداره‌ی شارۆچكه‌ی عینكاوه كرد كه پێك هاتبوون له به‌رێزان كاك جلال به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی عینكاوه‌و، كاك خالد به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری مه‌سیحیان‌و، به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانی عینكاوه‌و، به‌رپرس‌و ئه‌ندامانی ناوچه‌ی عینكاوه پارتی دیموكراتی كوردستان .
شایه‌نی باسه له دانیشتنه‌كه‌دا باس له هه‌ماهه‌نگی‌و بته‌وكردنی به‌یوه‌ندی نێوان موسوڵمانان‌و مسیحه‌كان كرا، هه‌ردولا كۆك بوون بۆ چاره‌سه‌ر كردن‌و بنه‌بركردنی هه‌موو ئه‌و دیارده نامۆیانه كه له ناوچه‌كه رووده‌ده‌ن، شایه‌نی باسه وه‌فدی مێوان بێزاری خۆیان له هه‌مبه‌ر بارودۆخی شارۆچكه‌ی عینكاوه له ڕوی زۆر بوونی یانه‌ی مه‌ی خواردنه‌وه‌و زۆر بونی مه‌رقه‌س تیاترۆخانه‌كان ده‌ربری .
پاشان وه‌فدی مێوان زۆر به‌رێزو حورمه‌ته‌وه به‌رێخران .
|