ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ
ڕۆژی شه‌ممه 1/10/2011، به ئاماده‌بوونی لێپرسراوی لق و كارگێڕان و لێپرسراوی ناوچه‌كان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی فراوانی مانگانه‌ی لق به‌ڕێوه‌چوو، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا سوپاسی زانایان كرا كه له یادی یه‌كێتی زانایاندا ئاماده‌بوون له باره‌گای لق و پێشوازیان كرد له میوانان و هه‌روه‌ها داواكرا له لێپرسراوی ناوچه‌كان كه له نزیكترین ده‌رفه‌تدا زانایانی سنوره‌كه‌یان ئاماده بكه‌ن بۆ كۆبونه‌وه‌ی گشتی و بڕیاردرا ڕۆژمێرێك دروست بكرێت بۆ ساڵی 2012 و دابه‌ش بكرێ به‌سه‌ر زانایان و مزگه‌وته‌كان سنوره‌كه و تایبه‌ت بێ به لقی چه‌مچه‌ماڵ .
|