راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران
به‌مه‌به‌ستی روونكردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی سه‌فه‌ری حه‌ج له مزگه‌وتی سه‌روه‌ران له سۆران خولێكی فێربوونی رێنماییه‌كانی كارگێڕی و شه‌رعی بۆ 200 هاوڵاتی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران سازكرا، كه بڕیار وایه ئه‌م ساڵ سه‌فه‌ری حه‌ج ئه‌نجام بده‌ن.
دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز، وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران باسی له چه‌ند خاڵێكی كارگێڕی كرد و داواشی له ئاماده‌بووان كرد پابه‌ند و پێگیربن به رێنماییه‌كان و ئاماژه‌شی به ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره كرد بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه، هیواشی خواست حاجییه‌كانی سنوره‌كه ببنه نوێنه‌ری گه‌لی كوردستان و له‌ناو سه‌رجه‌م حاجیانی جیهانی ئیسلامی رووی گه‌شی هه‌رێمی كوردستان وه‌ده‌ربخه‌ن، هه‌روه‌ك داواشی لێ‌كردن كه دوعای خێر بۆ گه‌لی كوردستان و ئه‌زموونی سیاسی كوردستان بكه‌ن.
له به‌شێكی تری خوله‌كه‌دا، مامۆستا مه‌لا عبدالله احمد حسین له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی بابه‌تێكی دا باسی له گه‌وره‌ی به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج كرد و باسی له فه‌لسه‌فه و حیكمه‌ته‌كانی كرد و ئاماژه‌شی به چه‌ندین رێنمایی و خاڵی گرنگی شه‌رعی كرد و داواشی لێ كردن كه هه‌موو حاجییه‌كان وه‌ك یه‌ك تیم و یه‌ك خانه‌واده هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ یه‌كتری بكه‌ن و به‌گیانی برایانه و هاوكاری كردن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتری دا بكه‌ن.
له دوایشدا به چه‌ندین نمایشی كرداری، راهێنان به حاجیان كرا كه چۆن واجیباته‌كانی راده‌په‌ڕێنن.
لای خۆشییانه‌وه به‌شداربووان سوپاسی سازكردنی خوله‌كه‌یان كرد و به كارێكی گرنگ و پێویستیان وه‌سف كرد بۆ ئاشنابوون و دروستبوونی وێنه‌یه‌ك بۆ چۆنییه‌تی ئه‌نجامدانی كاره پێویستییه‌كانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌ر له ئه‌نجامدانی سه‌فه‌ره‌كه.
|