ملا عبدالرحمن /ڕاگه‌یاندنی لقی ڕانیه /
به‌رواری (10/10/2011) به‌ڕێزان (م.عبدالله)و (كاك حاجی كامل) گه‌یشتنه شاری ڕانیه‌ی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین تابه‌شداری بكه‌ن له‌خولێكی په‌ره‌پێدان بۆ مامۆستایانی ئایینی كه‌ئه‌وقافی ڕاپه‌ڕین ڕێكی خستبوو ، كه‌بڕیاروایه (4) ڕۆژ بخایه‌نێ ، شایه‌نی باسه لقی ڕانیه به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی لق وبه‌شداری كارگیری راگه‌یاندن، سه‌ره‌تا پێشوازی كرد له به‌ڕێز وه‌زیری ئه‌وقاف له‌به‌ریوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی راپه‌رین ، و دواتر پێِشوازی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی كرد له كلكه‌ی كۆڵێن ، دواتر بۆ كه‌مێ پشودان یاوه‌ری بوون بۆلقی ڕانیه تاكاتی دیاری كرا‌و ، دواتر به‌ره‌و هۆڵی بۆنه‌كان به‌ڕێكه‌وتن ، تا سه‌رۆك ووته‌ی خۆی پێشكه‌ش بكات ، كه‌له‌ووته‌كه‌یداتیشكی خسته سه‌ر كاری ئه‌مرۆی زانایان وئامۆژگاری ئه‌وه‌ی كردن كه‌له ووتاره‌كانیاندا هاوچه‌رخیانه بدوین وتوندو تیژی نه‌نوینن له‌كوتایی وته‌كه‌یدا ئه‌م داوایانه‌ی ئاراسته‌ی وه‌زیری ئه‌وقاف كرد كه بۆ مایه‌ی خۆشحالی زانایان .
1- هه‌ژماركردنی بروانامه‌ی زانستی، ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان تیپه‌ریوه ، به شه‌شی زانستی بۆ زیاد بوونی مووچه . 2-دابین كردنی ده‌رماله‌ی پیشه‌یی بۆ ووتار خوین و پیش نویژان كه زۆر ماندوون و تا ئیستا لیی بیبه‌شن . 3- دامه‌زراندن بۆ ئه‌و قاف مه‌ركه‌زی نه بیت ،چونكه مزگه‌ته‌كان پیویستیان به‌خه‌لكی بی شه‌هاده‌ش هه‌یه . 4 – ئه‌وقاف بۆ لادیكان مزگه‌وت دروست بكات‌و له‌شاره‌كانیش هۆلی پرسه . دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی لقه كه‌مان یاوه‌ری سه‌رۆكی زانایان بوون بۆسه‌ردانی لقی (11)ی پارتی دیموكڕاتی كوردستان ، له‌دانیشتنێكدا ڕاگۆڕینه‌وه ی جوانی تێدابوو بۆ هه‌ڵسوكه‌وتێكی باش له‌گه‌ڵ زانایانی ئایینی بۆخزمه‌تی گه‌ل و نیشتیمان ، دوایی به‌ره‌و مه‌ڵبه‌ندی (24)ی ڕاپه‌ڕین به‌ڕێكه‌وتن له‌وێش چه‌ند ووته‌یه‌كی به‌نرخ و هه‌نوكه‌یی گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا و داوا كرا كه‌زانایان به‌شداری قه‌رار بن له‌سه‌ره‌و ه نه‌ك هه‌رله‌خواری ریزیان لی بگییر دریدوایی به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێكران ، پاشان به‌ره‌و بۆسكێن ، بۆسه‌ردانی مامۆستا سید محمود كه‌له‌سه‌ر خوانی ئه‌و نانی نیوه‌ڕۆ سازكرا بوو، بۆكاتژمێر (2) گه‌یشتنه‌وه باره‌گای لق تاله‌گه‌ڵ لقی پشده‌ر كۆبونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن بۆدانانی كارگێڕی نوێ له شوێنی به‌ڕێز (م.احمد شیوه‌ڕه‌زی) كه له‌مانگی ڕه‌مه‌زان وه‌فاتی كردبوو ، له‌كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌ی له‌چوارقورنه سه‌ردانی به‌ڕێز (م.محمد سینه‌مۆكی )كرد كه‌تازه له‌سودان گه‌رابۆوه،له‌ویوه به‌ره‌و حاجیاوا پرسه‌ی خێزانی (م.انور)ڕۆیشتن، بۆ ئێواره گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و هه‌ولێر .
|