دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
له میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی رادیویی ده‌نگی كۆمه‌لی مه‌لبه‌ندی شه‌شی كۆمه‌لی ئیسلامی كوردستان له‌گه‌رمیان به‌ریز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌پرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كیتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان تیشكی خسته سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی پرۆژه‌یاسای مه‌ئزونی شه‌رعی و گه‌یاندنی به په‌رله‌مان و گرنگی و بایه‌خی پرۆژه‌كه له كه‌م كردنه‌وه‌ی كیشه‌كاندا و ئه‌وه‌ی به بینه‌رانی رادیوی كه راگه‌یاند كه یه‌كیتی زانایان كاری زۆری بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و پرۆژه یاسایه كردووه‌و ئه‌وان وه‌كو یه‌كیتی زانایان كۆلناده‌ن و هه‌مو هه‌ول و كۆششیك ده‌خه‌نه‌گه‌ر بۆ به ئامانج گه‌یاندنی پرۆژه‌كه چونكه به‌بروای ئیمه ئه‌و پرۆژه‌یه خزمه‌تیكی باش به كۆمه‌لگه‌ی كورده‌واری ئه‌كات .
له ته‌وه‌ریكی دیكه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا لیپرسراوی لقی گه‌رمیانی یه‌كیتی زانایان باسی له هه‌وله‌كانی لقه‌كه‌ی كرد بۆ جیاكردنه‌وه‌ی كوران و كچان له ناوه‌نده‌كانی خویندنداو ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه ئه‌وان له هه‌ول و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان بۆ ئه‌و كاره و پشت به خوا هه‌نگاو به هه‌نگاو هه‌موو ئه‌و قۆناغانه تیئه‌په‌رینین .
هه‌رله‌میانه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا به‌رپرسی لقی گه‌رمیان باسی له دیارده‌ی خۆكوشتن و رووداوه‌كانی هاتوچو كرد و باسی له هه‌وله‌كانی زانایانی ئاینی كرد له هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌لانی خه‌لك له‌و دیاردانه
|