به‌رواری 9/10 لقه‌كه‌مان به‌ئاماده‌بونی لێپرسراوی لق وكۆمه‌لێك مامۆستا پێشوازیمان له‌شاندێكی ناوچه‌ی ڕاپه‌ڕینی پارتی دێموكراتی كوردوستان كرد كه پێكهاتبوون له لێپرسراوی ناوچه كاك ادریس احمد و كارگێڕانی ناوچه . كه‌بۆسه‌ردان و پیرۆزبایی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردوستان هاتبون و ئیعتزاریان هێنایه‌وه كه‌له‌كاتی خۆیدا بۆیان نه‌كراوه سه‌ردانمان بكه‌ن . له‌وتووێژێكی دۆستانه‌دا پاش دوپاتكردنه‌وه‌یان بۆهه‌ماهه‌نگی نێوانمان و پشتگیری به‌ڕێزیان بۆزانایان چه‌ند بابه‌تێكی تریش وتووێژی له‌سه‌ر كرا وه‌كو مه‌ئزونی شه‌رعی و گله‌یی مامۆستایان له‌په‌رله‌مان و ڕاگرتنی هه‌ستی مامۆستایان له‌بواری شه‌رعه‌وه . پاشان به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێكران |