رۆژی یه‌كشه‌ممه 10/10/2011 شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سعید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا دلشاد گه‌ڵاڵی له په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی زانایان، له سه‌ردانێكدا سه‌ره‌تا لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایانیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌و، به گه‌رمی له‌لایه‌ن به‌ڕێزان به‌رپرس‌و ئه‌ندامانی لقی ناوبراو پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و دواتر به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش به به‌شداربووانی خولێكی وتاربێژانی لقی ناوبراو كرد‌و، تیایدا وێڕای ده‌ستخۆشی‌و پیرۆزبایی، تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌ركه هه‌نوكه‌ییه‌كانی زانایانی ئایینی‌و، پاراستنی یه‌كهه‌ڵوێستی‌و برایه‌تی‌و، پێكه‌وه‌ژیان‌و، میانڕه‌و. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك مافی زانایانی ئایینی هه‌یه، كه به‌داخه‌وه لێێ بێبه‌ش كراون‌و، به‌ڕێزیان باسی له‌وه كرد، ئه‌وانه مافی سروشتی زانایانی ئایینین، پێویسته پێیان بدرێت، له‌وانه پێدانی زه‌وی‌و موخه‌سه‌سات‌و...
پاشان شاندی ناوبراو به یاوه‌ری لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له لقی 11ی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و، مه‌ڵبه‌ندی راپه‌ڕینی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیان كرد‌و، له دوو دانیشتنی جیادا، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی راوێژپێكردن‌و، خزمه‌تكردن‌و رێزگرتنی زانایانی ئایینی كرایه‌وه.
دوای نیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژ، شاندی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی سه‌ردانی لقی پشده‌ری یه‌كێتی زانایانیان كرد‌و، له كۆبوونه‌ویه‌كدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لقی ناوبراو، به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یامی یه‌كێتی زانایان كرده‌وه، كه خزمه‌تكردنه به زانایانی ئایینی، كاركردنه له پێناویدا‌و، باسی له گرنگی رێكخراوه‌كه كرد بۆ پاراستنی یه‌كڕیزی‌و تێكگه‌یشتن‌و هه‌ماهه‌نگی نێوان زانایان‌و، پاشان هه‌ندێك كێشه‌ی كارگێڕی لقی ناوبراو چاره‌كرا.
دواتر ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كرد‌و، له لایه‌ن به‌ڕێز محمد سینه‌مۆكی به‌رپرسی لقی ناوبراو، پێشوازیان لێكرا.
|