به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی (موحیت)، سه‌رژمێریێكی په‌یمانگای (گۆردن- كنوێڵ)ی لاهوتی بۆ توێژینه‌وه‌ی ئایینه‌كان، له باشوری هامڵتۆن، ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه: كه ئه‌و تۆڕ‌و ده‌زگاو دامه‌رزاوانه‌ی له جیهانی ئیسلامی كار بۆ به مه‌سیحی كردنی موسڵمانان ده‌كه‌ن له ساڵی 1982 تا 2001 دووبه‌رامبه‌ر بۆته‌وه.
په‌یمانگای ناوبراو ئه‌وه‌ی دوپاتكردۆته‌وه، كه ته‌نها له ساڵی 2001 له نێو تێكڕای وڵاتانی موسڵماناندا زیاتر له 27 هه‌زار دامه‌زاروه‌ی ته‌بشیری بوونی هه‌بووه، ئه‌مه له كاتێكدا كه له ساڵی 1982 ژماره‌یان نزیكه‌ی 15 هه‌زار باندو دامه‌زراوه ده‌بوون.
شایانی باسه: ئه‌وه‌ی زیاتر هه‌واڵه‌كه مه‌ترسیدار ده‌كات، ئه‌وه‌یه كه عێراق یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه به‌چڕی ئه‌م كاره‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌روه‌ك له درێژه‌ی هه‌واڵی سه‌رژمێریه‌كه‌ی په‌یمانگاكه‌دا هاتووه كه: ئه‌م تۆڕ‌و باندانه به نهێنی‌و له ژێر په‌رده‌ی كار‌و كۆمه‌كی خێرخوازی‌و، گه‌یاندنی خۆراك‌و دا‌و و ده‌رمان به خه‌ستی له هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی عێراق‌و، ئه‌فغانستان‌و، سۆماڵ كاری خۆیان ده‌كه‌ن.
|