دوای ئه‌وه‌ی به ره‌سمی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی ده‌ركردووه ئاڵای كوردستان له ناوچه‌ی خانه‌قین بهێندرێته خواره‌وه، یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ئه‌م كاره به كاریكى شۆڤینی داده‌نێت، مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان بۆ سایتی زانایان گووتی: ئێمه وێڕای ئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌وڵه ده‌كه‌ین‌و، پێمان وایه هه‌وڵدانه بۆ زیاتر قوڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان‌و، هه‌وڵدانه بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر سیاسه‌تی به ته‌عریبكردنی ناوچه كوردنشینه‌كانی دیاله‌و ناوچه‌كانی دیكه، هه‌روه‌ها درێژه‌پێدانی هه‌مان سیاسه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی عه‌ره‌به شۆڤینیسته‌كانه، بۆیه ئێمه وه‌ك زانایانی ئایینی ئاڵای كوردستان به پیرۆز راده‌گرین‌و، داوا له هاووڵاتیانیش ده‌كه‌ین، رێز له ئاڵای خۆیان بگرن، هه‌روه‌ك پێویسته ئه‌م كاره ببێته هانده‌رێك بۆ پتر قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی لێك نزیكبوونه‌وه‌و پێكه‌وه‌ژیان له ناو هه‌رێمی كوردستان. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له خانه‌قین هاووڵاتیان نووسراوه‌كه‌ی نووسری مالیكیان سووتاند‌و، له وه‌ڵامی ئه‌ودا ئاڵای كوردستانیان به‌رز كرده‌وه.