سۆران زرار :
ده‌سه‌لاتدارانی ئێران سزای 164 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر 56 زانای سوننی دا ده‌سه‌پێنن (واتا كۆی سزای ئه‌و 56زانایه به164ساڵ زیندانی حوكوم دراون) كه‌دانیشتوی شوێنه جیاوازه‌كانی كوردستانی ئێران و ئازه‌ربایجانی خۆرئاوان ,ئه‌و زانایانه له‌ناوچه‌كانی سه‌قزو مهابادوسه‌رده‌شت و بۆكان و سه‌نه‌نده‌ج و پیرانشار و شنۆ ده‌ستگیركراون كه‌زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن ,پێگه ئێرانیه‌كان ناوی چه‌ندین كه‌سیان له‌و زانایانه بلاوكردۆته‌وه كه له‌ناوچه‌كانی خۆیان دوورخراو نه‌ته‌وه‌و له‌گرتووخانه‌كانی ناوچه شیعه نشینه‌كان به‌ندكراون وه‌ك(تۆڵكردنه‌وه )لێان ،ئاژانسی هه‌واله‌كانی مافی مرۆڤی ئێران ناسراو به(هرنا)رایگه‌یاند:كه(21)له‌و زانایانه له‌گرتووخانه‌ی (رجای شهر) نزیك (تارانی) پایته‌خت ماوه‌ی پێنج رۆژه مانیان له خواردن گرتووه به‌هۆی ئه‌و مامه‌له خراپه‌ی له‌گه‌لیان ده‌كرئ وه‌داوای مافی یاسای خۆیان ده‌كه‌ن چه‌ندین سه‌رچاوه رایانگه‌یاندووه كه ئه‌و زانایانه بۆ ماوه‌یه‌كی دریژه ریگری له كه‌س و كاریان ده‌كرئ كه سه‌ردانیان بكه‌ن ،هه‌روه‌ها له‌گرتووخانه‌ی تایبه‌ت به (مافیاكان و كه‌سانی پێشینه‌دار )زیندانی كراون!
حامدكنانی پسپۆر له‌كاروباری ئێران بۆ(عربییه نێت) رایگه‌یاندئه‌و ده‌ستگیركردنه له‌ناوچه كوردنشینه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هه‌ستاری ناوچه‌كه كه مه‌زهه‌بیان هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌یان جیاوازه له فارسه‌كان هه‌روه‌ها ناكۆكن له‌گه‌ل حكومه‌تی ئێران حكومه‌تی ئێرانی له‌ساڵی 1936ه‌وه هه‌موو چالاكیه‌ئاینیه‌كانی كۆمه‌لگای سوننه‌ی قه‌ده‌غه كردووه ، له‌كاتێكدا (جووله‌كه‌كان ) رێگایان ده‌درێت به‌و په‌ری ئازدی چالاكیه ئاینیه‌كانی خۆیان بكه‌ن!
شایه‌نی ئاماژه پێدانه كه‌گومه‌لگای سوننه له ئێران زیاتر له سێیه‌كی دانیشتوانی ئێران پێك دێنن كه ده‌كاته 15_20 ملیۆن كه‌س وه‌رێگریان لێده‌كرێت كه‌مزگه‌وت له‌شاره گه‌و ره‌كان دروست بكه‌ن ,بۆ نموونه شاری (تاران)پایته‌ختی ئێران یه‌ك مزگه‌وتی سوونه‌كانیشی لێنیه !
وه‌سوننه‌كان له‌هه‌موو كایه سیاسیه‌كان و ده‌سه‌لات دوور خراونه‌ته‌وه
له ئیسلام په‌یكه‌وه |