دوای بڕیاره‌كه‌ی نووری مالیكی به داخستنی ئاڵای كوردستان له خانه‌قینه‌وه، یه‌كێتی زانایان به تووندی ئیدانه‌ی كاره‌كه‌ی كرد‌و، پێی وابوو كارێكی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌یه‌و، گه‌ڕانه‌وه‌یه به سه‌رده‌می پێش ئازادكردنی عێراق، بۆیه پێویسته خه‌ڵك زیاتر رێز له ئاڵای كوردستان بگرێت، هه‌روه‌ها رۆژی هه‌ینیش به تووندی وتاربێژانی كوردستان ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیان كرد.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ئاسۆ (16/10/2011) له وتاری رۆژی هه‌ینیدا له شاری هه‌ولێر‌و قه‌زای خانه‌قین چه‌ندین مامۆستای ئایینی داوای ئه‌وه‌یان كردووه، كه ئاڵای كوردستان ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر مزگه‌وته‌كانیش هه‌ڵبكرێت.
|