راگه‌یاندنی لقی سۆران
سه‌رله‌به‌یانی 18/11/2011سێ شه‌ممه شاندێكی لقی سۆران به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا مسته‌فا باپشتی ئاماده‌ی مه‌راسیمێكی ئاینی بوو ،كه‌سه‌نته‌ری زانایان بۆ رۆشنبیری ئاینی له ژێرناونیشانی (با زانای ناوداری كورد شێخ سه‌عیدی نورسی هه‌رپێشه‌نگ بێت) سازكردبوو.
كه‌تیایداوێرای ئاماده‌بوونی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن چه‌ندین نوێنه‌ری حیزبی وحكومی وكه‌سایه‌تی وزانای ئاینی به‌شداریان كرد.
له سیمیناره‌كه‌دا دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ندئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز‌و خوێندنه‌وه‌ی چه‌ندوتارێك له‌لایه‌ن به‌رێزان مامۆستا مه‌لاوه‌یسی مه‌لاسه‌عید به‌رپرسی سه‌نته‌رو قایمقامی سۆران به‌رێزكاك كرمانج عزت و،دواترپێشكه‌شكردنی بابه‌تێك له‌سه‌ر له كه‌سایه‌تی ناودارو سه‌ركرده‌ی گه‌له‌كه‌مان (سه‌عیدنورسی) وبایه‌خدان به ژیان ومێژوو بیرۆكه‌ی ئه‌وكه‌له‌پیاوه له‌لایه‌ن دكتۆر عه‌ره‌فات راگری كۆلیژی یاساله زانكۆی سۆران .شاندی لقه‌كه‌مان به‌شداری كرد له پێشكه‌شكردنی خه‌لاتی سه‌نته‌ر به‌سه‌ر ئه‌وكه‌سانه‌ی ڕۆلیان هه‌بوه له‌زیندوكردنه‌وه‌و به‌رزراگرتنی مێژووی ئه‌وزانا پایه به‌رزه.
|