ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لاعولا روستایی
به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی پشتوانی كردن وبه‌رز نرخانه‌نی رۆلێ دادی پزیشكی‌و، ئاگاداربوون له كاروباره‌كانیان، شیخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی وئیسلامی كوردستان، به‌یاوه‌ری شاندێك له پێش نوێژ‌و وتار خوێنان‌و، ئه‌ندام‌و، كارگێرانی لقی هه‌ولێر، سه‌ردانی دادی پزیشكی كرد له شاری هه‌ولێر.
بۆیه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ر‌و ستافی كارمه‌ندانی زۆر به‌گه‌رمی پیِشوازی لیِ كران . ئه‌مه‌و سه‌ردانه‌كه‌یان زۆر به‌رز نرخاند .
به‌رپرسی لقی هه‌ولێر دووپاتی پشتیوانی ته‌واوی كرده‌وه بۆ دادی پزیشكی‌و ده‌ست خۆشی ماندونه‌ناسی له خزمه‌تی به‌رده‌وام‌و به‌رچاویان بۆ كۆمه‌ڵگه لێ كردن . هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن .
هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا دواباس له‌و ورده‌كاریانه‌ی ده‌بنه هۆكاری كاره‌ساتی مردن، وجه‌ختیش كرایه‌وه له هه‌ماهه‌نگی‌و هاوكاری به‌رده‌وامی نێوان دادی پزیشكی‌و، زانایانی ئاینی بۆ زیاتر وشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له مه‌ترسی ئه‌و روودا‌و، كاره‌ساتانه‌ی ده‌بنه هۆی زیاتر كردنی ڕێژه‌ی مردن له هه‌رێمی كوردستان .
|