راگه‌یاندنی سه‌نته‌ر:
به مه‌به‌ستی رێزگرتن له كه‌سایه‌تی هه‌ڵكه‌وتووی هه‌ردوو بواری ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و زانای خواناس‌و عیرفانی ( شێخ سه‌عیدی نوورسی) سه‌نته‌ری زانایان بۆ رۆشنبیری ئایینی سیمینارێكی تایبه‌ت به‌و كه‌سایه‌تیه له ژێر دروشمی ( با زانای ناوداری كورد شێخ شه‌عیدی نوورسی هه‌ر پێشه‌نگ بێت) له ده‌ڤه‌ری سۆران ساز كرد.
له‌و سیمیناره‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاوو له مامۆستایانی ئایینی‌و به‌رپرسانی حزبی‌و حكومی‌و دام‌و ده‌زگاكانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌و مامۆستایانی زانكۆ‌و ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌كان‌و كه‌سایه‌تی‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئاماده بوون.
سه‌ره‌تای سیمیناره‌كه به چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، دواتر وه‌ك وته‌ی كردنه‌وه‌ی سیمینار‌و به‌خێرهێنانی میوانان (وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌رپرسی سه‌نته‌ری زانایان بۆ رۆشنبیری ئایینی له وته‌یه‌كدا وێڕای به‌خێرهێنانی میوان، باسی له گرنگی سازدانی ئه‌و جۆره سیمینارانه كرد‌و، تیشكی خسته سه‌ر پێویستی وه‌رگرتنی ئه‌زموونی ئه‌و زانا ناودارانه‌ی كورد بۆ قۆناغی ئێستامان، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه سه‌نته‌ری زانایان له چالاكیه‌كانی داهاتووی هه‌وڵی زیاتر ده‌دات بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی ژیانی زۆربه‌ی ئه‌و زانا ناودارانه‌ی گه‌له‌كه‌مان، هه‌ر له وته‌كه‌یدا به‌رپرسی سه‌نته‌ر ئیدانه‌ی هه‌وڵه‌ی مالیكی كرد له‌مه‌ڕ داگرتنی ئاڵای كوردستان له خانه‌قین‌و، راشیگه‌یاند پێویستیمان به یه‌كریزی‌و هه‌وڵی زیاتر هه‌یه بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه نه‌ته‌وه‌یییه‌كانمان.
دواتر وته‌ی قایمقانی سۆران كرمانج عزت پێشكه‌ش كرا، كه وێڕای ده‌ستخۆشی له سه‌نته‌ری زانایان، ته‌ئكیدی له سه‌ر پێویستی ئه‌و جۆره سیمینارانه كرده‌وه‌و، باسی له ناوداری‌و لێهاتووی شێخ سه‌عیدی نورسی له وڵاتی توركیا كرد، كه ئه‌و له سه‌فه‌رێكی بۆ توركیا بۆی ده‌ركه‌وتووه تووركه‌كان چه‌ند كاریگه‌رن به كه‌سایه‌تیه‌كی له‌و شێوه، هه‌روه‌ها گوتیشی: له‌بیر نه‌كردنی مێژووی رابه‌رانمان بۆ خۆی ئه‌زمونێكه‌و بۆ ئه‌و واقعه سوودی زۆری لێ ده‌بینین، بۆ یه پێویسته زیاتر له مێژووی ئه‌و كه‌سایه‌تیه بكۆڵینه‌وه‌و شاره‌زای ژیانیان بین.
دواتر سه‌نته‌ری زانایان دیاری رێزلێنانی سیمیناری شێخ سه‌عیدی نه‌وره‌سی به‌خشیه هه‌ر یه‌كه له ( ئیداره‌ی سۆران‌و دكتۆر عه‌ره‌فات ستوونی‌و دكتۆر مه‌لا مادح به‌رزێوه‌یی‌و راماڵ ئه‌حمه‌د‌و حاجی مالك خاوه‌نی مزگه‌وتی سه‌عیدی نوورسی) كرد..
پاشان به‌رێز دكتۆر عه‌ره‌فات ستوونی راگری كۆلێژی یاسا‌و شاره‌زا له كه‌سایه‌تی نوورسی، ده‌ستی به بابه‌تی سیمینار كرد‌و تێیدا به تێر‌و ته‌سه‌لی تیشكی خسته سه‌ر مێژووی كه‌سایه‌تی نوورسی‌و رۆڵی دیاری له سه‌رده‌می خۆیدا‌و پوخته‌یه‌كی له هه‌ڵكه‌وتووی‌و لایه‌نه دینداری‌و عیرفانی‌و هه‌سته ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كرد‌و، هه‌ندێ له هه‌ڵوێسته‌كانی خسته روو، هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، كه ئه‌زموونی نوورسی ئه‌زمونێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و پێویستی به دیراسه‌و به‌دواداچوون هه‌یه‌و ئێمه‌ی كورد پێویستمان پێی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تان كۆنگره‌ی تایبه‌تیان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تیه به‌ستووه‌و سوود له ئه‌فكاره‌كانی نوورسی وه‌رده‌گرن، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی باس كرد، كه زانایانی ئایینی پێویسته زۆر بایه‌خ به‌و كه‌سایه‌تیه بده‌ن، چونكه ئه‌زموونی نوورسی له كاری بانگه‌وازی‌و نوسین‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بۆچوونه خراپه‌كان سه‌ركه‌وتووه‌و ده‌كرێ لێیه‌وه وانه‌ی گه‌وره فێر بین.
له به‌شێكی تری سیمناره‌كه‌دا باسی له چه‌ند هه‌ڵوێست‌و بۆچوونێكی شێخ سه‌عیدی نورسی كرد، كه بۆ واقعی ئێمه‌ی كورد جێگه‌ی سوود‌و وه‌رگرتنی ئه‌زموونه‌و راشیگه‌یاند، كه نورسی سیمبولێكی دیاری ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی‌و رۆشنبیری سه‌رده‌می خۆی بووه.
|