راگه‌یاندنی لقی سۆران
به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ره‌وشی ژیان وگوزه‌رانی مامۆستایانی ئاینی وپته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ل دام وده‌زگا حیزبی وئیداریه‌كانی شارۆچكه‌كه سه‌رله‌به‌یانی 19/10/2011شاندێكی ناوچه‌ی چۆمانی زانایان به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا فرمان محمدبه‌رپرسی ناوچه‌و یاوه‌ری به‌رێز مامۆستا مه‌لایوسف احمد تێبینه‌ری ئه‌وقافی چۆمان شارۆچكه‌ی قه‌سرێ یان به‌سه‌ركرده‌وه.
شایه‌نی وتنه له سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یدا شانده‌كه سه‌ردانی زانایانی شارۆچكه‌كه‌ی كردوله‌نزیكه‌وه دیداریان له‌گه‌ل سازدان وگوێیان له‌داواكاری وسه‌رنج وتێبینیه‌كانیان گرت و، وێرای به‌رزنرخاندنی هه‌ول ورۆلی به‌رچاویان ،به‌لێنی پالپشتی وپشتگیریان بۆزانایانی ناوچه‌كه دوپاتكرده‌وه .
دواتر شانده‌كه به‌جیا سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌و بنكه‌ی پۆلیس وباره‌گای ناوچه‌ی (پ.د.ك) وكۆمیته‌ی (ی.ن.ك) یان كرد.
له‌هه‌ریه‌ك له‌سه‌ردانه‌كاندا،وێرای باس كردنی بارودۆخی ناوچه‌كه،شانده‌كه دوپاتی هه‌ماهه‌نگی وهاوكاری نێوانیان كرده‌وه‌و هه‌ردوولاخوازیاربوون ئه‌وجۆره سه‌ردانانه به‌رده‌وام بن .
|