دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین - گه‌رمیان :
سه‌رله ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به‌رواری 20/10/2011 شاندیكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له قه‌زای كه‌لار و له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی گه‌رمیان به‌شداری كرد له به‌ڕێكردنی زیاره‌تكارانی ئه‌مساڵی عه‌ره‌بستانی سعودی له سنوری گه‌رمیان
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه به‌ڕێز شیخ عبدالله انور قائیمقامی مه‌ركه‌زی گه‌رمیان و مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی به‌ریوه‌به‌ری حه‌ج و عومره‌ی گه‌رمیان ئاماده‌ی بوون به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان به ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه پیرۆزبایی له‌و كه‌سانه كرد كه بۆ ئه‌مساڵ به‌شدارن له‌و سه‌فه‌ره پیرۆزه‌و ئه‌وه‌ی پێ ڕاگه‌یاندن كه ئه‌وان له سعودیه نوێنه‌ری گه‌لی كوردن و له‌نێو حاجیانیشدا نوینه‌ری گه‌رمیان بۆیه ئه‌بێت كوردبوونی خۆیان به‌دیار بخه‌ن و میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌كه‌یان له یاد نه‌كه‌ن و دوعای به‌خێر بۆ خۆیان و هه‌موو میلله‌تی كورد بكه‌ن
هه‌ر به‌هه‌مان بۆنه‌وه به‌ڕێز قائیمقامی مه‌ركه‌زی گه‌رمیان ووته‌یه‌كی پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ره‌كه كردوو پیرۆزبایی خۆیانی پێ ڕاگه‌یاندن
|