دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین - گه‌رمیان :
سه‌رله ئیواره‌ی دوێنی چوار شه‌ممه به‌رواری 19/10/2011 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیان به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا كه‌ریم فه‌ره‌ج و مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د محمد اسماعیل و مامۆستا مه‌لا عوسمان ساڵه‌ح ئه‌ندامانی لێژنه‌ی فه‌توای لقی گه‌رمیان له ناحیه‌ی باوه‌نوری سه‌ربه قه‌زای كه‌لار مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی ئه‌لیپه‌كانی یان به‌سه‌ركرده‌وه و له نزیكه‌وه له باری ته‌ندروستی یان كۆڵی یه‌وه و هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كی یه‌كێتی زانایانیان پێ ڕاگه‌یان و یه‌كێتی زانایانیان به ماوای سه‌رجه‌م زانایانی ئاینی كوردستان پێ ڕاگه‌یاند و ئاماده‌یی خۆیان بۆ هه‌رجۆره خزمه‌تێك ده‌ربڕی بۆ به‌ڕێزیان
له به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێزیان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی شاندی لق كرد‌و به خه‌مخۆری مه‌لاو دینیانی وه‌سف كرد. |