ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ
سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 18/10/2011، نا‌وه‌ندی ڕێكخرا‌وه دیموكراتییه‌كان له چه‌مچه‌ماڵ ئێواره كۆڕێكی سازكرد بۆ (ئارام مجید خان) له ژێر نا‌ونیشانی (مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان) كه تێیدا تیشكی خسته سه‌ر هه‌مو‌و ئه‌و پیلان و نه‌خشه و سیاسه‌تانه‌ی كه له ئارادان بۆ لا‌وازكردنی كورد و هه‌رێمی كوردستان و بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ندین به‌ڵگه‌ی مێژ‌و‌وی خسته ڕ‌و‌و له پاشان له‌لایه‌ن ئاماده‌بو‌وانه‌وه كۆمه‌ڵێك گفتوگۆ و سه‌رنج و هه‌ڵوێسته كرا له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئێران و عێراق و توركیا به‌رامبه‌ر به میلله‌تی كورد .
شایه‌نی باسه هه‌ر یه‌ك له مامۆستا شێخ وهاب سه‌نگا‌وی و مامۆستا محمدی تاڵه‌بان ئاماده‌ی ئه‌و كۆڕه بو‌ون و چه‌ند خاڵێكی به‌هێزیان ور‌وژاند كه تایبه‌ت بو‌و به بار‌ودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان .
|