ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ
سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه 19/10/2011، نوێنه‌ری لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كه پێكهاتبوو له مامۆستا أیوب علی و مامۆستا وهاب مولود حمه به‌شدارییان كرد له ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌ك كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ده‌ستپێشخه‌ری كۆمه‌ڵی مهدنییهوه ئه‌نجام درابوو له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئاسایشی هاوڵاتی له چه‌مچه‌ماڵ و دوای گفتوگۆ و گۆڕینه‌وه‌ی ڕاو بۆچوونی ئاماده‌بووانی كۆڕه‌كه نوێنه‌ری یه‌كێتی زانایان تیشكی خسته سه‌ر پێویستی به‌رقه‌رار بوونی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و سنوری شاری چه‌مچه‌ماڵ به‌تایبه‌تی پاشان ڕه‌خنه و پێشنیاری خسته به‌رده‌م ئاماده‌بووانی ڕاپرسییه‌كه .
|