راگه‌یاندنی لقی سۆران
شاندێكی لقی سۆران كه‌پێكهاتبوو له به‌ڕێزان به‌رپرسی لق مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی و، مه‌لا مسته‌فا باپشتی، مه‌لا خالد ئالانی‌و، مه‌لایونس حمدامین ئه‌ندامانی لق و به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عبدالله ابراهیم به‌رپرسی رێكخراوی وه‌رتێی یه‌كێتی زانایان، به یاوه‌ری مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران، سه‌ردانی مه‌لا یاسین عبدالله یان كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی وه‌ك پێشنوێژ‌و وتارخوێن له‌ناحیه‌ی وه‌رتێ وپیرۆزباییان ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان كرد.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه مامۆستا سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌ی كرد‌و، شانده‌كه‌ش دوپاتی هه‌مووهاوكاری وپشتگیریه‌كان بۆ مامۆستا كرده‌وه، هه‌رله‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شدا شانده‌كه له گوندی گۆجاڕ ئاماده‌ی پرسه‌ی دایكی مه‌لا خاڵس گۆجاڕی بوون.
|