راگه‌یاندنی لقی سۆران:
دوێنێ 23/10/2011 به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وشاندێكی یاوه‌ری له‌مه‌كته‌بی سیاسی ومه‌ڵبه‌ندی 12ی یه‌كگرتوو له‌سۆران، سه‌ردانی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانی كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌رپرسی لق به‌ڕێز مامۆستا مه‌لاخالد مه‌له‌كی وئه‌ندامانی لق وبه‌ڕێز مامۆستا مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران به گه‌رمی پێشوازی لێكرا.
له دیدارێكدا وێڕای به‌خێرهێنانی شانده باڵاكه‌ی یه‌كگرتوو، به‌ڕێزان به‌رپرسی لق وبه‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران له‌وته‌یه‌كیاندا باسیان له رۆڵی گرنگ وپێگه‌ی زانستی زانایانی ده‌ڤه‌ره‌كه له رووی ئاینی ونه‌ته‌وه‌ییه‌وه بۆ شانده‌كه روونكرده‌وه‌و، كاروچاڵاكیه ئاینیه‌كانی سنوره‌كه‌شیان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك ئاماژه‌شیان به ده‌ڤه‌ری سۆران كرد، كه هه‌ر له‌دێر زه‌مانه‌وه له پێگه‌یاندن وبه‌رهه‌مهێنانی زانا‌و كه‌ڵه‌پیاوی كاروانی زانست وئاوه‌دانی حوجره‌و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی رۆڵی گرنگ وتایبه‌تبه‌ندی خۆی هه‌بوه، كه هه‌قه جێگه‌ی شانازی هه‌موولایه‌كمان بێت.
دواتر گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ردوولا سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی ئه‌مرۆی هه‌رێمی كوردستان و ره‌وشی ناوچه‌كه خرایه به‌رباس ولێكۆڵینه‌وه‌و، ته‌ئكید له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی وهاوكاری نیه‌تی خێركرایه‌وه بۆبه‌ره‌وپێشبردنی پڕۆژه‌ی چاكسازی له‌هه‌رێمی كوردستان وكاركردن له پێناو وه‌ده‌ست هێنانی ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر .
هه‌روه‌ك جه‌نابی ئه‌مینداریش جه‌ختی له‌سه‌ر زه‌روریه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ‌و دوور له‌توندو تیژی كرده‌وه .
ئه‌مه‌و هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕای خۆیان نیشاندا له‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ی له‌نێوان یه‌كێتی زانایان ولایه‌نه ئیسلامیه‌كان هه‌یه، هیوایان خواست په‌ره‌ی پێبدرێ و زیاتر خزمه‌ت به ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان بكرێ له پێناو سود به‌خشی بۆگه‌لی كورد‌و پاراستنی ئه‌خلاقی به‌رزی كوردایه‌تی پارێزگاری لێبكرێ.
|