ده‌زگاكانی راگه‌یاندنى وڵاتی چیك بڵاویانكرده‌وه: له یاریێكی تۆپی پێدا له وڵاتی چیك، دوای ئه‌وه‌ی ئاماده‌بووان‌و سه‌رپه‌رشتیاران له نێو یاریگادا ده‌بینن، كه ناوبژیوانی یاریه‌كه به ده‌مدا ده‌كه‌وێت‌و، له‌نێو قوڕو لیتاوی یاریگادا پاڵكه‌وتووه، ئه‌وكات بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه مه‌ست‌و سه‌رخۆشه!!
ئه‌مه‌و پۆڵیسی چیكی هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕِاستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی به پشكنینی تایبه‌ت راستی باسه‌كه‌مان بۆ ده‌ركه‌وت، ئێستا ناوبژیوانه‌كه له ژێر كۆلێنه‌وه‌دایه‌و، له‌وانه‌یه كه به‌هۆی ئه‌م كاره‌یه‌وه هیچ نه‌بێت بۆ ماوه‌ی ساڵێك له كاری ناوبژیوانی دوور بخرێته‌وه.
جێگه‌ی باسه: كه ناوبژیوانه‌كه به‌ر له‌وه‌ی بكه‌وێته سه‌ر زه‌وی یاریگاكه‌و به ده‌مدا بكه‌وێت، بێ هیچ گرفت‌و هۆكارێك، به جیا 3 كارتی سووری به 3 یاریزانی یه‌كێك له یانه به‌شداربووه‌كانی نێو یاریه‌كه‌ی ده‌دات‌و، ناڕه‌زایی‌و شپڕزه‌یی هانده‌ران‌و ئاماده‌بووانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
|