دیمه‌ن‌و گرته ڤیدیۆییه‌كانی كوشتن‌و ئه‌تك كردنی سه‌رۆكی پێشوی لیبیا، ناڕه‌زایی‌و گله‌یی زۆری لێكه‌وته‌وه‌و، ئه‌مه‌و وێڕای ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن خۆیانه‌وه پسپۆڕانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م كاره به پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماو یاسا مرۆڤایه‌تیه‌كان ده‌زانن، له هه‌مان كاتیش‌دا زانایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام كاره‌كه به پێچه‌وانه ئایینی ئیسلام داده‌نێن‌و، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به هیچ جۆرێك ئازاردانی دیل‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان دروست نیه‌و، ئه‌م جۆره كارانه به‌شێوێنه‌ری سیمای ئیسلامی راسته‌قینه ناوده‌به‌ن.
دكتۆر عه‌لی ئه‌بولحه‌سه‌ن سه‌رۆكی پێشووی لێژنه‌ی فه‌توای ئه‌زهه‌ر بۆ ده‌زگاكانی هه‌واڵ رایگه‌یاند: هه‌رچه‌نده قه‌ززافی دیكتاتۆر‌و سته‌مكار بووه، به خراپترین شێوه خه‌ڵكی خۆی ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار داوه، به‌ڵام به‌ڕاستی ئه‌تك كردن‌و كوشتنه‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی به زیندوویی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، دژی به‌رنامه‌و په‌یامی خوای گه‌وره‌یه‌و، هیچ به‌رنامه‌یه‌ك به قه‌د ئیسلام رێزی مرۆڤایه‌تی‌و ماف‌و ئه‌ركه‌كان نه‌ناوه.
به‌ڕێزیان زیاتر گوتی: نان دان‌و خۆراكی دیل‌و به‌ندكراوان‌و رێزگرتنیان له قوڕئان باسكراوه: (ویگعمون الگعام علی حبه مسكینا ویتیماً وأسیراَ)، پێغه‌مبه‌ریش -دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- ده‌فه‌رموێت: (استوصوا باڵاسری خیراَ)، هه‌روه‌ها وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ماف‌و ئه‌ركی مرۆڤایه‌تی ده‌فه‌رموێت: (لا تجمعوا علیهم حر الشمس وحر السلاح، وقیلوهم واسقوهم حتی یبردوا)، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (افعلوا معهم صلاحا).
ده‌رباره‌ی حوكمی ئه‌تك كردن‌و سوكایه‌تی كردن به ناوبراو، یان هه‌ر دیل‌و كوژراوێكه‌وه، دكتۆر ئه‌حمه‌د عبدالرحمن له زانكۆی ئه‌زهه‌ر ده‌ڵێت: ئایینی ئیسلام نه‌هی له‌وه كردووه كه ته‌رمی مردوو كه‌مترین سوكایه‌تی پێبكرێت، ته‌نانه‌ت له كاتی شه‌ڕو كوشتار‌و جه‌نگیشدا رێگه‌ی پێنه‌دراوه.
|