ڕاگه‌یاندنی لقی ڕانیه/ملا عبدالرحمن
ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌رواری 19/10/2011 شاندێكی لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وقافی ڕاپه‌ڕین، سه‌ردانی (به‌ری مه‌رگه)یان كرد، به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌ك كه له گوندی (ئاوه‌ژێ) ئه‌نجام ده‌درێت، كه بریتیه له دروستكردنی مزگه‌وتێك و هۆڵی پرسه له گوندی ناوبراو.
ئه‌مه‌و له سه‌ردانێكدا به‌م بۆنه‌یه‌وه، سه‌ره‌تا سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی بنگردیان كرد‌و، دواتر به یاوه‌ری به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه گه‌یشتنه گوندی ئاوه‌ژێ‌و، پڕۆژه‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه، كه له ئێستادا هۆڵه‌كه له‌ته‌واوبووندایه.
|