ڕاگه‌یاندنی لقی ڕانیه/ملاعبدالرحمن
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی23/10/201 به به‌شداری‌و ئاماده‌بوونی زانایانی ئایینی هه‌ردو لقی رانیه‌و پشده‌ری یه‌كێتی زانایان‌و، خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو، له گوندی (گرتك)ی سه‌ربه ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر رێوڕه‌سمی ناشتن‌و پرسه‌ی مامۆستا مه‌لا حوسێن پێشنوێژ‌و وتارخوێنی گوندی ناوبراو به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه‌و دوای ئه‌وه‌ی مامۆستا مه‌لا حوسێن چه‌ندین ساڵ به وتار‌و وانه‌ی ئایینی خزمه‌تی گوندی گرتكی كرد، ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا به‌نه‌خۆشیه‌وه گرفتار بوو، دواتر به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر كرا‌و، هه‌ر له‌وێ به‌ڕێزیان كۆچی دوایی كرد.
|