دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین - گه‌رمیان
سه‌رله به‌یانی ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 25/10/2011 شاندێكی ڕێكخراوه‌كانی ژنان، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان خاتوو شه‌هلا فه‌یزوڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و، شوكرییه خان سه‌رپه‌رشتیاری لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی ژنانی كوردستان سه‌ردانی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و، زۆر به‌گه‌رمی له لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانه‌وه پێشوازی كران.
له دانیشتنێكدا سه‌ره‌تا وه‌فده‌كه‌ی ژنان ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ لای زانایانی ئاینی خسته ڕوو، كه خۆی له هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری ئه‌بینی یه‌وه سه‌باره‌ت به پاراستنی مافه‌كانی تاك و به‌رگریكردن له هه‌ر كاره‌ساتێكی نه‌خوازراو ڕووبه‌ڕووی تاك ببێته‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان سوپاسی شاندی ناوبراوی كرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌یان‌و، ئه‌وه‌ی بیریان هێنایه‌وه كه زانایانی ئاینی هه‌میشه‌و هه‌موو كات به‌رده‌وامن له خزمه‌تكردن و هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و، هه‌رگیز كه‌مته‌رخه‌میان نه‌كردووه و، ڕابردوو شاهیده‌و ئێستا ئێمه ئه‌م باسه وه‌كو خاڵێكی سه‌ره‌كی له كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی خۆماندا ئه‌خه‌ینه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی دیسانه‌وه له ڕێگه‌ی مینبه‌ری پیرۆزی مزگه‌وته‌كانه‌وه هۆشیاری پێویست به تاكی كوردی بگه‌یه‌نین و له كۆتاییدا هه‌ردوولا به‌ڵێنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتریان دوپاتكرده‌وه له نێوانیاندا.
دواتر له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌و ئامانجه‌كانی، خاتوو شه‌هلا فه‌یزوڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و ئه‌ندامی بۆردی عێراقی له سنوری گه‌رمیان بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌گشتی و ژنان به تایبه‌تی له دیارده‌كان تایبه‌ت به سایتی زانایانی ڕاگه‌یاندو گوتی: " سه‌ردانی ئه‌مڕۆمان بۆ لقی زانایانی ئاینی درێژه‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌یه كه له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ین له پێناو هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان بۆ به‌رگری كردن له روونه‌دانی دیارده‌ی خۆكوشتن و خۆ سوتاندن و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ته‌ڵاق، له میانه‌ی پرۆژه‌یه‌كی درێژ خایه‌ن له پێناو خزمه‌ت كردنی ژنان بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی زانایانی ئاینی به‌ڕێزه‌وه هه‌روه‌كو ڕابردوویان كۆمه‌ڵگه له‌و دیاردانه هۆشیار بكه‌نه‌وه و بتوانین هه‌موو لایه‌كمان ته‌واوكه‌ری یه‌ك بین بۆ به‌رگری كردن له زیاد بوونی ئه‌و دیاردانه‌و بنبڕكردنیان وه زۆر سوپاسی زانایانی ئاینی ئه‌كه‌ین كه له ڕابردوودا به‌و ئه‌ركه گرنگه هه‌ستاون "
|