ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه (26/10/2011) ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی گرێدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تشك خرایه چه‌ند خاڵێكی گرنگ، له‌وانه له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامسی كوردستان هاوخه‌می خۆی ده‌ربڕی بۆ هاووڵاتیانی شاری وانی باكووری كوردستان، له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ریان هات له بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه، كه بووه مایه‌ی شه‌هیدبوون‌و برینداربوونی سه‌دان كه‌س، یه‌كێتی زانایان به ئه‌ركێكی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتیمانی ده‌زانێت، كه خه‌ڵكی كوردستان هاوخه‌می خۆیان ده‌رببڕن، ئه‌ویش به پێدانی هاریكاری‌و پاڕانه‌وه‌و دوعاكردن بۆ شه‌هیدان‌و شیفای عاجیل بۆ برینداره‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایان ده‌ستخۆشی له مامۆستایانی ئایینی كرد، به‌وه‌ی هه‌ستی مرۆڤانه‌و موسڵمانێتی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ساته ده‌ربڕیوه، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشیان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه به راسپارده‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كۆمه‌كیه‌كی باشی لێقه‌وامانی شاری وانیان كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ئه‌و كاره‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیان به لوتكه‌ی ره‌وشتبه‌رزی گه‌لی كورد دانا، چونكه له‌لایێكه‌وه ئه‌دای واجبی خۆیان كردووه، هه‌م وه‌كو مرۆڤ‌و وه‌كو كورد‌و وه‌كو موسڵمان، له هه‌مان كاتیش‌دا وه‌ڵامێكی نه‌رم‌و پڕ ئاشتیانه‌یه بۆ سوپای توركیا، كاتێك له به‌رامبه‌ر وێرانكردنی گونده‌كانی كوردستان، ده‌ستی كۆمه‌كی‌و دڵسۆزی بۆ هاوزمان‌و هاونه‌ته‌وه‌كانیان ده‌رده‌بڕن له ناو خاكی توركیا.
له به‌شێكی دیكه‌دا ده‌ستخۆشی له زانایانی ئایینی به گشتی كرا له به‌رانبه‌ر بڕیاری داخستنی ئاڵای كوردستان، به‌تایبه‌تی ده‌ستخۆشیان له ناوچه‌ی خانه‌قینی سه‌ر به لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان كرد، كاتێك له پێشه‌نگی خۆپیشانده‌رانی شاری خانه‌قین كرد‌و ئاڵای كوردستانیان به‌رز كرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌دا تاوتوێی ئه‌و سه‌فه‌رانه كرا، كه له ماوه‌ی رابردوو یه‌كێتی زانایان بۆ هه‌ر یه‌ك له به‌غدا‌و تاران‌و قاهیره ئه‌نجامیان دا‌و، كار‌و چالاكیه‌كانیان به‌رز نرخاندن.
دواتر به وردی تیشك خرایه سه‌ر چۆنیه‌تی كاركردن له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی تایبه‌تی له‌وانه هاریكاریكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كی بۆ لێقه‌وماوانی شاری وان، هه‌روه‌رها كۆمه‌ڵێك بابه‌تی تایبه‌ت به زانایانی ئایینی، له‌وانه كاركردن بۆ گێڕانه‌وه‌ی موخه‌سه‌ساتی زانایانی ئایینی، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی كردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ خوێندن‌و درێژه‌دان به خوێندنی ئایینی‌و، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك بابه‌تی دیكه.
|