لقه‌كه‌مان به‌ئاماده‌بونی لێپرسراوی لق و چه‌ندمامۆستایه‌كی تر به‌شداری كرد له به‌خاكسپاردن و پرسه‌ی مامۆستای مه‌رحوممان ( مامۆستا مه‌لا حسینی گرتكی ) له هه‌ردوك ڕۆژی پرسه‌كه‌یدا ، ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ژماره‌یه‌كی زۆری مامۆستایانی ئاینی هه‌ردوك لقی پشده‌ر و ڕانیه و جماوه‌رێكی زۆری ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش ئاماده‌ی به‌خاكسپاردنه‌كه بوبون .ئێمه زۆر سوپاسیان ئه‌كه‌ین بۆئه‌م به‌په‌رۆشبون ووه‌فایه‌یان بۆ زانایان به‌گشتی و مامۆستای به‌ڕێزی مه‌ڕحومیش به‌تایبه‌تی.
وه‌له‌ڕۆژی دووه‌می پرسه‌كه‌دا لێپرسراوی لق مامۆستا مه‌لا أحمدی خانقا له وته‌یه‌كدا به‌ناوی زانایانه‌وه سه‌ره‌خۆشی له كه‌س وكاروخانه‌واده‌ی مامۆستا‌و ئاماده‌بوان كرد و باسی ڕۆڵی گرنگی زانایانی ئاینی كوردی كرد له مێژوی گه‌له‌كه‌ماندا له‌بواری تێكۆشان و به‌خه‌مه‌وه‌بونیان بۆ فێركردن و به‌رچاوڕۆشه‌نكردنی گه‌له‌كه‌یان له هه‌موبواره‌كانی ژیان به‌تایبه‌تی له‌بواری دینی ونیشتیمان په‌روه‌رییه‌وه . وه‌هیوای خواست كه خوای مه‌زن شوێنی مامۆستا پڕبكاته‌وه وئه‌وانیش له‌و هه‌وڵه‌دا توشی خێروپاداشت ببن.
وه هاوكاری مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانیشیان به خانه‌واده‌ی مامۆستای مه‌رحوم گه‌یاند و ئه‌وانیش به حوڕمه‌ت و دوعای خێروسوپاسێكی زۆره‌وه قبوڵیان كرد...
|